پێنج شه‌ممه‌ 8 حوزه‌یران 2023

فەرماندەی سپا: هەموو شەوێك هێرش دەكرێتە سەر سنوورەكانی ئێران

عەبدوڵڵا عێراقی جێگری فەرماندەی هێزە زەوینیەكانی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی رایگەیاند: هەموو شەوێ بە وتەی ئەو تێرۆریستان هێرش دەكەنە سەر سنوورەكانی رۆژهەلاتی ئێران.

بە وتەی هەواڵنێریی “خەبەرنگاران جەوان”: ناوبراو رۆژی شەممە 26ی مانگی رەزبەر رایگەیاندووە كە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوودا تێرۆریستان هێرشیان كردووەتە سەر پاسگایەكی ئێمە لە سەر سنووری پارێزگای سیستان و بەلوچستان و سپای قودس و باقی هێزەكانی ئێمە بە یارمەتی هۆزەكانی ناوچەكە وەڵاممان دانەوە.

لە لایەكی دیكەوە وەزارەتی دەروەی ئێران، باڵوێزی وڵاتی پاكستان لە شاری تارانی بانگهێشت كرد و سەبارەت بە ئەو رووداوانەی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو لە سەر سنوورەكانی ئێران و پاكستان هاتووەتە ئاراوە هوشداری داوەتە ناوبراو.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە پێشتر، یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی كۆماری ئیسلامی هوشداری دایە پاكستان و وتی ئەگەر ناتوانێ سنوورەكانی بپارێزێت ئێمە بۆ بەرەوڕوو بوونەوە لەگەڵ دوژمنان هیچ سنوورێك ناناسین.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو لە پارێزگای سیستان بەلوچستان 19 كەس لە چەكدارانی كۆماری ئیسلامی كوژراون و لە بەرانبەریشدا بە هۆی تەقەی ئەو چەكدارانە لە هێزەكانی پاكستان ئەفسەرێكی پاكستانی كوژراو 4ی دیكەش بریندار بوون.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.