پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

فەرماندەیەكی كوردی داعش: دیلەكانمان لەگەڵ پێشمەرگە دەگۆڕینەوە

فەرماندەیەكی‌ كوردی‌ نێو رێكخراوی‌ داعش ئامادەیی‌ خۆیان نیشاندەدات بۆ گۆڕینەوە دیلەكان لەگەڵ پێشمەرگەو هەروەهاكوشتنی‌ داعشە كوردەكان پشت راستدەكاتەوە.

ئیسماعیل محەمەد، ناسراو بە ئەبو عایشەی‌ كوردی‌، یەكێك لەفەرماندە سەربازیەكانی‌ (داعش) ناوەڕاستی‌ ئەمساڵ بەخۆی ‌‌و خێزانەكەیەوە لەشاری‌ قەڵادزێی‌ خۆرئاوای‌ سلێمانیەوە چووەتە نێو داعش لە شاری‌ موسڵ، لە چاوپێكەوتنێكیدا لەگەڵ رۆژنامەی‌ هاوڵاتی‌ ئاشكرایدەكات كە چەند دیلێكی‌ پێشمەرگەیان لایە‌و لە بەرنامەیاندایە لەگەڵ دیلەكانی خۆیان كە لە لای پێشمەرگەی باشووری كوردستان بیگۆڕنەوە.

دەڵێت “بەڵام تا ئێستا هیچ شتێك نەكراوە ئەگەر ئەمیرێك دیل بەدیلی‌ كردبێتی‌ بۆ بەرەوپێشچونی‌ كارەكانی‌ خۆیەتی‌، ئاڵوگۆڕی‌ دیلەكان لەبەرنامەدایە ئەوەش خیلافی‌ شەرعی‌ خوا نیە”.

دەربارەی‌ ژمارەی‌ كوردەكانی‌ ناو داعش، ئەبو عائیشەی‌ كوردی‌ وتی‌”ئێستا نزیكەی‌ 500 كوردی‌ هەرێمی‌ كوردستان لە داعشدان ‌و خەڵكی‌ پارچەكانی‌ تریشمان لەگەڵدایە، كوردەكان لە هەمو بوارەكان دەوری‌ سەرەكی‌ دەگێڕن بەتایبەت لە رووی‌ عەسكەریەوە”.

فەرماندە سەربازیەكەی‌ داعش، سەبارەت بە كوشتنی‌ ژمارەیەك ئەندامی‌ كوردی‌ داعش بەدەستی‌ كاربەدەستانی‌ ئەو گروپە دەڵێت “ئەوانەی‌ دەكوژرێن زۆرینەیان لەسەر جاسوسی‌ بوو یان كاری‌ دژی‌ یاساكانی‌ خوای‌ گەورەی‌ كردوە، تەنیا كورد نەكوژراوە بەڵكو خەڵكی‌ تریش كوژراوە”.

لە بارەی‌ دەنگۆی‌ هاوكاریكردنیان لەلایەن توركیا‌و قەتەر‌و سعودیە‌و ئەردەنەوە دەڵێت “پەیوەندیمان لەگەڵ وڵاتان هەیە‌و پاڵپشتی‌ بەهێزمانن وەكو دەوڵەت نا وەكو خەڵك كۆمەكمان بەدەست دەكات”.

هەروەها دەڵێت “لە هیچ شوێنێك چەك ‌و تەقەمەنیمان بۆ نایەت لە جەنگدا گرتوومانە‌و لە غەنیمە بەشی‌ 10 ساڵ چەكمان دەستكەوتووە”.

لەبارەی‌ حزبە ئیسلامیەكانی‌ هەرێمی‌ كوردستانیشەوە دەڵێت “لەحزبە عەلمانیەكان خراپترن‌و لەژێر ناوی‌ ئیسلام خزمەت بەعەلمانیەت دەكەن”.

بەپێی‌ وتەی‌ بەرپرسانی‌ وەزارەتی‌ پێشمەرگە، لەسەرەتای‌ جەنگی‌ داعشەوە، 29 پێشمەرگە بەدیلی‌ كەوتونەتە دەستی‌ ئەو رێكخراوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.