پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

هێرشی چەكدارانی كۆماری ئیسلامی بۆ سەر كۆڵبەران لە شاری سەردەشت

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، هێزە ئینتزامیەكانی كۆماری ئیسلامی لە سەر سنووری شاری سەردەشت بۆ باشووری كوردستان، كۆڵبەران و كاسبكارانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گوللە.

هێزە ئینتزامیەكان بەرەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 24ی رەزبەر لە یەكێك لە هێڵە سنوورییەكای شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی كوردستان بۆ باشووری كوردستان، ژمارەیەكی بەرچاو لە كۆڵبەران و كاسبكارانیان داوەتە بەر دەستڕێژی گووللە.

دەوترێ هیچكام لەو كاسبكارانە تووشی خەساری گیانی نەبوونە، بەڵام كەلوپەلێكی زۆر و داراییەكی زۆری ئەوان لە لایەن ئەو هێزانە دەستی بەسەردا گیراوە و ژمارەیەك لە ئاژەڵە بارهەڵگرەكانیشیان یان زەوت كراوە یان لە لایەن ئەو هێزانەوە گوللەباران كراون و تێدا چوون.

دەبێ بوترێ، كەمتر رۆژێك هەیە لە سەر سنوورەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان كە كۆڵبەران و كاسبكاران بە مەبەستی دابینكردنی بژیوی ژیانی خۆیان و بنەماڵەكانیان روو دەكەنە ئەو ناوچانە، لە لایەن هێزە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامیەوە نەدرێنە بەر دەستڕێژی گوللە و بەرەوڕووی خەساری گیانی و ماڵی نەبنەوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە، كە خەڵكی كوردستان و بەتایبەت دانیشتووانی ناوچە سنوورییەكان بە هۆی نەبوونی كار و پیشە و لە بەر بێدەرەتانی و دابین نەبوونی بژیوی ژیانیان روو دەكەنە پیشەی نایاسایی و پڕ مەترسی و لە هەمان كاتدا تاقەتپڕوكێنی كۆڵبەری و ئەم كوشت و بڕانەش وەكوو گەمە كردنێك بە ژیان و گیانی ئەو هاوڵاتییانە دێتە ئەژمار.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.