دوو شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 2023

ئەگەری لەسێدارەدانی 5 كەس لە زیندانی شاری ورمێ

بە پێی راپۆرتی سەرچاوەكانی هەواڵ، چەند كاتژمێر پێش ئێستا لە بەندیخانەی ورمێ، ٥ كەس بە تاوانی كڕین و فرۆشتنی ماددە هۆشبەركان لە بەندیخانەی ورمێ بە مەبەستی جێبەجێ كردنی حوكمی ئێعدام، رەوانەی ژووری تاكەكەسی كراون.

ناوی ئەو پێنج كەسە بریتیە لە: ئیسفەندیار قەهرەمانی، نەجات كەریمی ، فەخرەدین زیندە دڵ،ئارەش سیاری و بەهرام سەدیقی.

ئەمەش لە حاڵێكدایە كە، بە پێی راپۆرتی ئەحمەد شەهید نوێنەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، باس لەوە دەكات كە لە سەرەتای ساڵی 2014ی زایینەوە تا بە ئێستا 825 كەس لە ئێران ئێعدام كراون و ئەمەش دەرخەری چوونەسەرەوەی رێژەی سەرسووڕهێنەر و هەژێنەری لەسێدارەدانی هاوڵاتیانی ئێرانی ژێر دەسەڵاتی دەوڵەتی حەسەن رووحانی دەكات.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.