دوو شه‌ممه‌ 5 حوزه‌یران 2023

توركیە و داعش پێكەوە تووشی تێكهەڵچوون بوون

چەند كاتژمێر پێش ئێستا بە هۆی ئەوەیكە داعش لە دەوروبەری ئەو شارەی دایە بەر خومپارە و گولەی هاون و بەركەوتنی چەند گولەیەك لە خاكی توركیە، ئەو وڵاتە لە وەڵامی داعش هاتە دەست و چەكدارانی داعش ی لە نزیك شاری كۆبانی بۆردمان كرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی سكای نیورز، لە كاتێكدا كە یەكینەكانی پاراستنی گەل لە پێشڕەویدان و خەركی راونانی چەكدارانی داعش لە نزیك شاری كۆبانیدان، ئەو چەكدارانە لە دوورەوە تۆپبارانی كۆبانی دەكەن و هەر بەم هۆیەوە، ئەمڕۆ 4 گوللەی خومپارە (هاون) بەر 10 كیلۆمتری نێو خاكی توركیە كەوتووە و لە بەرانبەردا توركیە وەڵامی چەكدارانی داعشی دایەوە

ئەمە لەحاڵێكدایە كە كۆمەڵگای جیهانی توركیە بە كەمتەرخەمی و خۆبواردن و لە هەمان كاتدا دنەدان وپاڵپشتی چەكدارانی داعش تاوانبار دەكەن و توركیەش لە وەڵامدا باس لەوە دەكات كە تا ئەو كاتەی خاكی وڵاتەكەمان نەكەوێتە مەترسیەوە خۆمان لەو شەڕە وەرنادەین و ئەم كردەوەیەی داعش یش بە بانگهێشتی توركیە بۆ نێو شەڕ و تێكهەڵچوونەكان لەقەڵەم دەدرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.