سه‌رله‌به‌یانیی ئه‌مڕۆ سێشه‌مه کۆمه‌ڵێکی زۆر له خوێندکاران به نیشانه‌ی ناڕه‌زایه‌تی به بارودۆخی خوێندن‌و چالاکییه خوێندکارییه‌کان مانیان گرت. ڕێگه‌نه‌دان به به‌ڕێوه‌بردنی سمینار‌و پانێل، به‌رگرتن به چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی چاپکراوی خوێندکاری‌و که‌مته‌رخه‌میی به‌رپرسانی زانکۆ به بارودۆخی خراپی حه‌وشی زانکۆ‌و نه‌بوونی پێداویستییه فێرکارییه‌کانی خوێندکاران هۆکاره سه‌ره‌کییه‌کانی ئه‌و مانگرتنه بوو.
خوێندکارێکی مانگرتوو به زاگرۆس‌پۆستی ڕاگه‌یاندووه: ‘ماوه‌یه‌کی زۆره ڕێوشوێنه یاساییه‌کانی چاپ‌و بڵاوکردنه‌وه‌ی گۆڤارێکی خوێندکاریمان به‌ناوی “ڕۆژمان” گرتووه‌ته به‌رو هیچ بیانوویه‌ک بۆ ڕێگه‌نه‌دان به چاپکردنی له ئارادا نییه، به‌ڵام سه‌رۆکایه‌تی‌و حه‌راسه‌تی زانکۆ هه‌رجار به بیانوویه‌ک ڕێگه له بڵاوکردنه‌وه‌ی ئه‌و گۆڤاره ده‌گرن’.
ئه‌و شایه‌تحاڵه ئه‌وه‌شی ڕاگه‌یاندووه که زانکۆکه ساڵۆنی چێشتخواردن‌و وه‌رزشیی نییه‌و خوێندکاران ده‌یان جار ئه‌و داواکارییانه‌یان وه‌ک مافی سروشتیی خۆیان خستووه‌ته به‌ر ده‌ستی به‌ڕێوه‌به‌ریی زانکۆ، به‌ڵام تا ئێسته هیچ کرده‌وه‌یه‌کی به‌دواوه نه‌بووه.
مانگرتنه‌که کاتژمێر 09:30 ده‌ستی پێکردووه‌و دوای نزیکه‌ی کاتژمێرێک خوێندکاران به به‌رپرسانی زانکۆیان ڕاگه‌یاندووه ئه‌گه‌ر داواکارییه‌کانیان جێبه‌جێ نه‌که‌ن به‌رده‌ام ده‌بن له سه‌ر مانگرتن.
وێنه: چالاکانی خوێندکاری.