بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، ژمارەیەك لە چالاكانی كرێكاریی شاری سنە وێڕای گەشتێك بۆ شاری پاوە، لە نزیك ئەو شارە و لە بەردەم غاری قوڕیە قەڵا بە هەڵگردنی پلاكاردێك پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەربڕیوە.
لە سەر پلاكاردی هەڵكراوی ئەو چالاكە كرێكارییانە نووسراوە”ئازادی كۆبانی، ئازادی مرۆڤایەتیە”.
شایانی باسە، لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو بە دەیان كۆبوونەوە و كۆڕ و كۆمەڵی ناڕەزایی دەربڕین بەرانبەر بە جینایەتەكانی داعش لە كوردستان و خۆڕاگری خەڵكی كۆبانێ لە شارە جیاجیاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و شارەكانی دیكەی ئێران بەڕێوە چوو، كە لە ئاكامی ئەو ناڕەزایەتیانەدا زیاتر لە 50 كەس دەستبەسەر كران و تا ئێستا چارەنووسی ژمارەیەكیان نادیارە.