پێنج شه‌ممه‌ 18 نیسان 2024

تەقەی چەكدارانی ئێران لە پاكستان 5 قوربانیی لێكەوتەوە

كاربەدەستێكی بالای دەوڵەتی پاكستان رۆژی هەینی 25ی رەزبەر رایگەیاند، بە هۆی تەقەی پاسەوانانی سەر سنووری ئێران، ئەفسەرێكی پۆلیسی پاكستان كوژراوە و 4 سەربازی دیكەش بریندار بوون.

واسی خان وتەبێژی گشتی سەرسنووری پاكستان بە هەواڵنێریی فەرانسەی راگەیاندووە كە، هێزەكانی سەر سنووری پاكستان خەریكی راودوونانی ئۆتۆمبیلی 2 كەسی گومانلێكرا بوو، كە لە لایەن پاسەوانانی سەر سنووری ئێرانەوە تەقەیان لێ دەكرێت و ئەفسەرێ گیانی لەدەست دەدات و 4 سەربازی دیكەش بریندار بوون.

كابەدەستێكی بالای ولایەتی بەلوچستانی پاكستانیش ئەم هەواڵەی پشتڕاست كردووەتەوە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە شەوی رابردوو بە هۆی تێكهەڵچوونی پاسەوانانی سەر سنووری ئێران و چەند چەكداری نەناسراو لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران لە سنووری پاكستان، 2 چەكداری كۆماری ئیسلامی بە پلەی ئۆستوار دووهەم كوژران.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لەم پەیوەندەشدا رۆژی پێنجشەممە 24ی رەزبەر هوشداری دایە پاكستان و وتی ئەگەر ئەو وڵاتە توانای پاراستنی سنوورەكانی خۆی نیە، ئێران خۆی رێكاری پێویست دەگرێتە بەر و بۆ بەرەوڕووبوونەوە لەگەڵ خراپكاران هیچ سنوورێك پێشمان پێ ناگرێت.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.