ئێواره‌ی دوێنێ یه‌کشه‌مه 3 سه‌رماوه‌ز محه‌مه‌د که‌عبی چالاکی سیاسی‌و تێکۆشه‌ری دێرینی ناسراوی کوردستان، دوای چه‌ند کاتژمێر کۆما له ئاکامی سه‌کته‌ی مێشک له نه‌خۆشخانه‌ی بێعسه‌تی سنه گیانی له ده‌ستدا. گیان له‌ده‌ستدانی محه‌مه‌د که‌عبی بووه هۆی دروستبوونی قه‌ره‌باڵغی له به‌رده‌م نه‌خۆشخانه‌که‌و تا دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مرۆش که به‌ره‌و گۆڕستانی به‌هه‌شتی محه‌مه‌دی بۆ به‌خاک سپاردن به‌ڕێکرا به‌ره‌ده‌وام بوو، شایه‌ت حاڵه‌کان باس له ئاپووره‌ی کۆمه‌ڵێک له چالاکانی سنه‌و شاره‌کانی تر به‌تایبه‌ت سهقزو مهریوانو کامیاران‌و دیوانده‌ره ده‌که‌ن که بۆ به‌شداریکردن له ماتهمینو ڕێزگرتن له ڕۆڵ‌و پێگه‌ی محه‌مه‌د کهعبیو بنه‌ماڵه‌ی که‌عبی گه‌یشتبوونه سنه.
محه‌مه‌د که‌عبی پێشتر پێشینه‌ی نه‌خۆشیی جدیی نه‌بووه‌و له یه‌که‌م ڕۆژی سه‌کته‌ی مێشکیدا له ته‌مه‌نی 62 ساڵی کۆچی دوایی کرد.
بنه‌ماڵه‌ی که‌عبی له بنه‌ماڵه ناسراوه‌کانی کوردستانن‌و سه‌ره‌تای چالاکی سیاسی‌یان به شێوه‌ی ڕێکخراوه‌یی بۆ ساڵه‌کانی دوای شۆڕشی گه‌لانی ئێران ده‌گه‌ڕێته‌وه که تێیدا نه‌سرین و شه‌هلا دوو خوشکی لاوی محه‌مه‌د که‌عبی دوای ئه‌وه‌ی به تۆمه‌تی یارمه‌تیدانی پزیشکیی کۆمه‌ڵه ده‌ستگیر کران گووله‌باران کران. چه‌ند ساڵ دواتریش برایه‌کیان به ناوی سدیق که‌عبی له ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌یه‌کی کۆمه‌ڵه له‌گه‌ڵ هێزه‌کانی کۆماری ئیسلامی‌دا پێکراو گیانی له‌ده‌ستدا.
شایانی باسه محه‌مه‌د که‌عبی له ڕیکخستنی کۆڕ‌و کۆبوونه‌وه‌کانی ناو شاری سنه‌و جۆشدانی سه‌ندیکاو یه‌کێتییه پیشه‌ییه مافخوازانهکاندا چالاکانه به‌شدار بووه‌و له‌و شاره‌شدا برهوو متمانه‌یه‌کی گشتیی به ده‌ستهێناوه.
ڕێوڕه‌سمی به‌خاک سپاردنی ته‌رمی محه‌مه‌د که‌عبی به خوێندنه‌وه‌ی چه‌ند په‌یامی هاوخهمیو سروودی ئینتێرناسیۆناڵ کۆتایی پێهات.
وێنه: بنه‌ماڵه‌ی که‌عبی