پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

زیاتر لە 100 پارێزەری كرماشانی خوازیاری بەفەرمی ناسینی مافی چارەی خۆنووسینن

116 پارێزەری دادگاكانی شاری كرماشان بە نووسینی نامەیەك بۆ بان‌كی مون سكرتێری گشتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان، وێڕای شی كردنەوەی دۆخی ئێستای كورد و بەرەنگاری ئەم گەلە لەگەڵ چەكدارانی داعش و رەخنەی توند لە هەڵوێست و كردەوەكانی ئەو رێكخراوەیە، خوازیاری ئاوڕدانەوەی جیدی و بەرپرسانە سەبارەت بە بڕیاردان لە سەر چارەنووسی خەڵكی كوردستان بوون.
ئەو نامەیە كە لە 5 خاڵ پێكهاتووە،  سیستمی نوێی داڕێژراوی جیهانی (نەزمی نوێی جیهانی) بە شكستخواردوو لەقەڵەم دراوە و وێڕای رەخنەی توند لە كەمتەرخەمی و ستراتیژیە نامرۆڤانەكانی توركیە بەرانبەر بە كوردان و بەتایبەت خەڵكی كۆبانی لە ماوەی رابردوودا، داوا كراوە كە پێناسەیەكی نوێ بۆ تێرۆریزم بكەنەوە و دەوڵەتی توركیەش وەكوو تێرۆریزم بناسێندرێت و بە پێی خاڵەكانی جاڕنامەی گەردوونی مافی مرۆڤ لەگەڵ بابەتی مافی مرۆڤدا هەڵسوكەوت بكرێ.
لە كۆتاییشدا داوا كراوە كە، مافی چاەری خۆنووسین بە فەرمی بناسێندرێت.

دەقی ئەو نامەیە بەم چەشنەیە:

بەڕێز بان‌كی مون سكرتێری گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان
وێڕای سڵاو
هێرشی گرووپی تیرۆریستی داعش بۆ سەر كۆبانی و گەمارۆدانی ئەو شارە و هەوڵدان بە مەبەستی بە دەستەوە گرتن و كۆنترۆڵ كردنی شارەكە، بێگومان تەنیا مەسەلەی شارێك نیە و پێوەندیی بە مرۆڤایەتی و بایەخەكانەوە هەیە و هەروەها ئەو كارە نیشانەی تێكشكاندنی یاسا ئەخلاقییەكان و تێكدانی نەزمی نێودەوڵەتییە.

ماوەیەكی زۆرە كە ناوەندە نێودەوڵەتییەكان ناوەڕۆك و شوناسی دژە مرۆیی داعشیان بۆ دەركەوتووە و دەتوانین بڵێین كە خۆپیشاندانە جیهانییەكان دەرخەری ئەو راستیەیە و بینیمان كە رای گشتیی دڕەندەیی ئەو گرووپەی بۆ دەركەوت.

لەلایەكی دیكەوە بە دوادا نەچوونی ئێوە و كەمتەر خەمی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان و جێبەجێ‌نەكردنی یاسا نێودەوڵەتییەكانیش لایەنێكی دیكەی ئەو پرسەیە كە بۆ رای گشتیی روون بۆتەوە.

لەحاڵێكدا كە داعش بەرەو ژینۆساید و قڕ كردنی بایەخە مرۆییەكان هەنگاو دەنێ‌و پێشینەی ئەو گرووپە جەنایەتكارە دەرخەری ئەوەیە كە دەیهەوێ‌كۆبانی داگیر بكات، بۆ چی دەبێ‌رێكارە یاسایی و خاڵە نێودەوڵەتییەكانی تۆمار كراو لە مەنشووری رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكاندا كەمڕەنگ بكرێنەوە و توانای جێبەجێ‌كردنیان نەمێنێ‌و ئەمەش لە حاڵێكدایە كە زۆربەی خەڵكی جیهان پشتیوانی لەكۆبانی دەكەن و تەنیا داواكاری ئەوەن كە مافی دیاریكردنی چارەنووس بۆیان بە فەرمیی بناسرێ هەتا بتوانن ژیانێكی مەدەنیانە و ئارامیان هەبێت.

ئێمە وەكوو دەستەیەك لە پارێزەر لەدادگاكانی كرماشان، وێڕای دەربڕینی ناڕەزایەتیی قووڵ لەمەڕ كەمتەرخەمیی و بێ هەڵوێستیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ بەرنگاربوونەوەی داعش و پشتیوانی لە خەلكی كۆبانی:

١ـ بێ هەڵوێستی و كەمتەرخەمی سەبارەت بە كۆبانی نیشانەی شكستی نەزمی نوێی جیهانی و نالێهاتوویی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بەڵگەیەكی بەهێزە بۆ سەلماندنی بێ توانایی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لەمەڕ گەیشتن بە ئامانجەكانی. بۆیە بەپێی یاسای جاڕنامەی گەردوونیی و بەتایبەتی بەندی حەوتی ئەو جاڕنامەیە، داوای هەڵوێستی گرتنتان سەبارەت بە رزگاركردنی كۆبانی لێ دەكەین.

٢ـ بە سەرنجدان بەوەیكە، مەرجی بوونە ئەندام لەرێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان ئۆگری بۆ ئاشتی و جێبەجێ كردنی یاساكانی جاڕنامەی گەردوونیی مافی مرۆڤ (بەندی ١ هەتا ٤) و وڵاتی ئەندام دەبێ ئەو مەرجانە لەبەرچاو بگرێت، كە وڵاتی توركیە بە روونی دەریخستووە، كە ئەو خاڵانەی لەبەرچاو نەگرتووە و ماددەی ٢ی ئەو جاڕنامەیەی پێشێل كردووەو لەگەڵ كوردستانی ئەو وڵاتە وەكوو داگیركەرێك مامەڵەی كردووە و هەڵوێستی نامرۆیانەی بەرامبەر بە كوردەكان بووەو هەر بەم هۆیەوە و بەپێی مادەی ٢ی جاڕانامەی جیهانی، داوای دەركردنی وڵاتی توركیە لە ئەندامەتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكەین.

٣ـ پێویستە تیرۆریزم سەرلەنوێ پێناسە بكرێتەوەو هەڵوێستی وڵاتانی وەكوو توركیە، كە كەمترین گرینگی بە داخوازیی خەڵكەكەی نادات، وەكوو تیرۆریزمی دەوڵەتی پێناسە بكرێت و بۆ بەرنگاربوونەوەی رێكاری یاسایی بگیرێتە بەر.

٤ـ پشتیوانان و دامەزرێنەرانی داعش بە جیهان بناسرێن و بە سەرنجدان بە دەستێوەردان و كاریگەرییەكانیان، لە پەیوەندی لەگەڵ جینایەتەكانی داعش سزا بدرێن.

٥ـ بابەتی هەڵسوكەوتی دەوڵەتی توركیە لەگەڵ كوردانی ئەو وڵاتە، بخرێتە بەر لێكۆڵینەوە و لێكدانەوە و تەنانەت دیاریكردنی مافی چارەنووس كوردەكانیش بەفەرمی بناسرێت.

ریزی ئەو پارێزەرانەی ئەو نامەیان واژۆ كردووەتە بریتیە لە:

١ـ روح الله ێ‌رام دوست ٢- سیامك ێ‌رین پور ٣- مسعود ێ‌زادی ٤- محمدرچا ێ‌قاسهیلی ٥-شهریار ابراهیمیان ٦- فاگمه احمدی ٧- منصور احمدی ٨- امیر اسدی ٩- نسترن اسدی ١٠- هادی اسدیان ١١- بابك اسماعیلی ١٢- پریا افراه ١٣- سید محمد اكبری ١٤- مهدی الماسی ١٥- ارشد امجدی ١٦- فواد امیری ١٧- پرویز امیریان ١٨- یوسف اویسی ١٩- فردین ایل بیگی ٢٠- شهاب بابازری ٢١- حجت اله بابائی ٢٢- فرید بابلی ٢٣- حمید باتمانی ٢٤- رچا بكائی ٢٥- حامد بهرام ێ‌بادی ٢٦- مینا بهرامیان ٢٧- فرشته بهرامی كیا ٢٨- حمزه بهمنیاری ٢٩- سیروس پای فشرده ٣٠- فرشاد پردیس ٣١- عسگر پرویزی ٣٢- حسن تقی پور ٣٣- سعید تیموری ٣٤- كامبیز جعفری ٣٥- مهدی جلیلیان ٣٦- معصومه چراغی ٣٧- رچا حجتی ٣٨- مهدی حریری ٣٩- كامبیز حسن زاده ٤٠- مرتچی حسنی ٤١- محسن حسین ێ‌بادی ٤٢- علی حسینخانی ٤٣- سید محمد حسینی ٤٤- عزیز حسینی وارسته ٤٥- احمد حیدری ٤٦- كژال حیدری ٤٧- حیدر حیدریان ٤٨- ارسلان داوند ٤٩- پرستو رادمنش ٥٠- پیمان رادمنش ٥١- تورج رحیمی ٥٢- شهین رچایی بان بید ٥٣- ژیلا رفعتی ٥٤- بیژن رنجبر ٥٥- امیرحسین زارعی ٥٦- منوچهر زارعی پور ٥٧- عزت اله زبیری ٥٨- سمیه زین الدینی ٥٩- كیومرپ سپهری ٦٠- مهدی سپهری ٦١- بهمن سرمستی ٦٢- كاوه سلگانی ٦٣- نعمت سلیمانی ٦٤- منوچهر سهرابی ٦٥- چنگیز شاكری ٦٦- سید گهمورپ شاه ابراهیمی ٦٧- علی اكبر شكری ٦٨- پروانه شهسواری ٦٩- رچا شهسواری مجد ٧٠- محمد شیری ٧١- پیام صالحی تبار٧٢- محمد صفری زاد ٧٣- جواد ڤاهری ٧٤- بهرام عباسی ٧٥- سعید عباسی ٧٦- كیوان عزیزی ٧٧- نیكزاد عزیزی ٧٨- جعفر عڤیمی پویا ٧٩- مینا علیخانی ٨٠- سعید عمی ٨١- پیمان غلامی ٨٢- مجتبی فلاحی ٨٣- محمد كاشفی ٨٤- سعید كتابی ٨٥- روح اله كرانی ٨٦- مصگفی كلهری ٨٧- كیوان كیادی ٨٨- علی اشرف گلباف ٨٩- یزدان گل محمدی ٩٠- فریبا گمار ٩١- اعڤم گنجواری ٩٢- مهرداد صفری ٩٣- سجاد صادقی ٩٤- علیرچا لگفی ٩٥- سیاوش محترمی ٩٦- سعید محمدی ٩٧- سید میرعماد مدنی فر ٩٨- نعمت مرادی ٩٩- شكوفه مرادی ١٠٠- مریم مرادی ١٠١- مهران مستی ١٠٢- حیدر مڤفری ١٠٣- محمدعلی ملك زاده ١٠٤- علی اشرف منتی ١٠٥- معصومه منوچهرێ‌بادی ١٠٦- پرویز مهدوی نیا ١٠٧- میترا میری ١٠٨- حسین ناصری ١٠٩- كیهان نبیئی ١١٠- عرفان نوری سگری ١١١- روح اله نوری ١١٢- كاوه نیستانی ١١٣- مریم ویسی ١١٤- امید ویسی ١١٥- فردین یاوری ١١٦- مسلم یاوری.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.