دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

ئەمریكا و پەیەدە یەكەم دانیشتنی راستەوخۆیان ئەنجامدا

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا، ڕایگەیاند: سەرەتای ئەم هەفتەیە بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوە دانوستانی ڕاستەوخۆی لەگەڵ شاندێكی پارتە سەرەكیەكەی كوردی سوریە(پەیەدە) ئەنجامداوە. ئەوەش لەكاتێكدایە كە ئەمریكا سەرقاڵی دروستكردنی هاوپەیمانێتییەكە لە دژی داعش لە ناوچەكەدا.

(جین ساكی) لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: بۆماوەیەك لە ڕێی لایەنە ناوەندگیرەكانەوە، وتوێژمان كرد، لەپاریس وتووێژەكە بەڕێوەچووەو، بەرپرسێكی گەورەی وەزارەتی دەرەوەی تیایدا بەشداربووە. لەم قۆناغەدا تەنها لەگەڵ پەیەدە وتوێژمان كردووە.

شایانی باسە، پەیەدە، پەیوەندی توندوتۆڵی لەگەڵ پەكەكە هەیە. ئەو حیزبەش بەم دواییانە هەڕەشەی ئەوەی كرد كە لە پرۆسەی ئاشتی دەكشێتەوە كە لەگەڵ دەوڵەتی توركیە بەڕێوەی دەبەن، ئەوەش وەك كاردانەوەیەك لە بەرانبەر هێرشەكانی داعش بۆسەر كۆبانێ و كەمتەرخەمی توركیە هاتەئاراوە.

دەبێ بوترێ، توركیەو ئەمریكا و یەكێتی ئوروپا، پەكەكەیان لە نێو لیستی تیرۆردا داناوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.