لەسێدارەدانی زیندانیەكی بەساڵاچوو لە شاری سنە

سەرلەبەیانیی رۆژی چوارشەممە ٢٣ی رەزبەر زیندانیەكی بەساڵاچووی بە ناوی “بەهمەن حسێنی”
خەڵكی گوندی “گۆڵگنی”  شاری ورمێ، لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە لەسێدارە درا.

ناوبراو كە لە تەمەنی 60 ساڵیدا لەسێدارە دراوە 4 منداڵیشی هەیە و نزیك بە ٣ ساڵ لەمەوبەر بەهمەن حوسێنی لە دەوروبەری شاری سنە دەستگیر كرا و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامی لە پەیوەند لەگەڵ قاچاخی مادەهۆشبەرەكان لەسێدارە درا.

ناوبراو سەرەتا بە زیندانی هەتاهەتایی حوكم درابوو كە دواتر لەلایەن دادگای پێداچوونە بۆ لەسێدارەدان گۆڕدرا.

بەپێی راپۆرتی ئەحمەد شەهید نوێنەری تایبەتی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان سەبارەت بە كاروباری مافی مرۆڤ لە ئێران، رایگەیاندبوو كە هەتا مانگی جۆزەردانی ئەمساڵ ٨٥٢ كەس لە ئێران ئیعدام كراون و ئەو ژمارەیە بەبەراورد لەگەڵ ساڵی پێشوو بە ئاستێكی زۆر زیادی كردووە.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە حەسەن رووحانی سەرۆك كۆماری ئێران لە پڕوپاگەندەكانی كاتی هەڵبژاردن رایگەیاندبوو كە، هەوڵ دەدات دۆخی ئابووری وڵات باشتر بكات و هاوكات لەگەڵ بەرین كردنەوەی پانتایی ئازادیی، رێژەی ئێعدام و زیندان و بە گشتی سزا دانی هاوڵاتیان كەم بكاتەوە.

250x185x22720.jpg.pagespeed.ic.Hn8ElH0hT8

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.