له ئاکامی پێکدادانه تونده‌کان له سوریه گرووپه ئیسلامییه توندڕه‌وه‌کان خه‌سارێکی زۆریان له ژینگه‌ی ئه‌و وڵاته داوه‌و له نموونه‌یه‌کی نایابدا دوێنێ داعش (ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق‌و شام) له ئاوایی ‘ئه‌تمه’ سه‌ر به پارێزگای حه‌له‌ب له باکووری سووریه دار به‌ڕوویه‌کی ته‌مه‌ن 160 ساڵیان بڕیوه‌ته‌وه به هۆی ئه‌وه‌ی شوێنێکی دیاری ناوچه‌که بووه‌و ده‌نگۆی ئه‌وه له ئارادا بووه ئێزدییه‌کان بیپه‌رستن.
ماڵپه‌ڕی سه‌وا له زاری به‌رپرسێکی داعشه‌وه ڕایگه‌یاندووه: ‘ئه‌و پیره‌داره شوێنێکی پیرۆزی ئێزدییهکانو یه‌کێک له سه‌مبوله‌کانیان بووه‌و ئه‌وان له ڕێگه‌ی بڕینه‌وه‌ی داره‌که‌وه کۆتایی به کفرو بتپه‌رستی ئه‌هێنن له‌و ناوچه‌یه’.
شایانی باسه ئه‌و شوێنه پێشتر مه‌زارێکی تایبه‌تی ئێزدییه‌کان بووه به‌ڵام ساڵانێکه نه‌ماوه‌و ته‌نیا ئاسه‌واری ئه‌و شوێنه پیرۆزه‌ی ئێزدییه‌کان ئه‌و داربه‌ڕووه بوو که گرووپی داعش بڕییه‌وه.
وێنه: ئینتێرنێت