چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

كرێكارێكی سەقزی بە هۆی رووداوی كار گیانی لەدەستدا

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتی ئیلنا، كرێكارێكی تەمەن ٣٢ ساڵەی خەڵكی شاری سەقز لەكاتی خاوێن كردنەوەی دەزگای “پیكسێل”‌ی كارگەیەكی بەرهەمهێناندا، تووشی بەرق گرتوویی بوو و بەو بۆنەوە گیانی لەدەستدا.

فەرماندەی هێزی ئینتزامیی شارستانی سەقز هەواڵی گیان لەدەست دانی ئەو كرێكارە كوردەی پشتڕاست كردۆتەوە.

نەبوونی ئیمەنیی كار، نەبوونی كەلوپەلی ستاندارد، ئەستەم بوونی كار و ماندوو بوونی كرێكاران لەهۆكارە سەرەكییەكانی قوربانی بوونی كرێكاران لەكاتی كاركردن دان و بە هۆی بیمە نەبوونی ئەو كرێكارانە، بنەماڵەكانیان لەگەڵ كێشەی جیدی بەرەوڕوو دەبنەوە.

بیمەی كرێكاری زۆر بە ئەستەم كرێكارانی دەدرێتە كرێكاران و بەتایبەت كرێكارە گرێبەستیەكان و ئەگەریش بیمە دەكرێن، خاوەنكارەكانیان كێشەیان بۆ دروست دەكەن و لەخزمەتگوزارییە پزیشكییەكان بێبەرییان دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.