یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

3 چەكداری دیكەی كۆماری ئیسلامی لە سیستان و بەلوچستان بریندار بوون

راگەیاندنەكانی سەر بە كۆماری ئیسلامی ئێران رایانگەیاند كە، لە هێرشی چەند چەكدارێكی نەناسراو بۆ سەر ئۆتۆمبیلێكی گەشت لێدان لە بازگەی “رەئیس ئاباد كیشكوور” لە ناوچەی سەرباز هەڵكەوتوو لە باشووری پارێزگای سیستان و بەلوچستان بووەتە هۆی بریندار بوونی 3 كەس لە هێزە ئینتزامیەكان.

فەرماندەی هێزە ئینتزامیەكانی سیستان و بەلوچستان وێڕای پشتڕاست كردنەوەی ئەم هەواڵە، باسی لە عەمەلیاتی بەدواداچوونی ئەو چەكدارانە كردووە و رایگەیاندووە كە: بە هۆی ئەو بەدواداچوونەمانە چەند كەسی گێرەشێوێن كوژراو و بریندار بوون.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە رۆژی شەممەی ئەم هەفتەیەش، تەقینەوەیەكی سەر رێگا بووە هۆی خەسار بەركەوتنی 2 ئۆتۆمبیلی پۆلیس لە باشووری سیستان و بەلوچستان، بەڵام ئەو تەقینەوەیە خەساری گیانی بەدواوە نەبوو و هەر لەو رۆژەشدا بەهرام بەخشەندە بەرپرسی كاروباری كۆمەڵایەتی فەرمانداری شاری ئێرانشار لە بەر دەرگای ماڵەكەی هێرشی كرایە سەر كوژرا.

هەروەها 3 كەسی دیكە لە هێزە ئینتزامیەكان رۆژی چوارشەممە هەفتەی رابردوو بە هۆی تەقەی كەسانێكی نەناسراو كوژراون و رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی رەزبەریش ئەفسەرێكی هێزە ئینتزامیەكان بە هۆی هاویشتنی موشەك و بەركەوتنی بازگەی ئاسپیچ كوژراوە.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە لەم رۆژانەی دواییشدا بە هۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەیەكی هێزە ئنتزامیەكان لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان 3 سەرهەنگ، سەردارێك و 3 فریاگوزاری فڕۆكەكە كوژران.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.