هەزینەی هەر بنەماڵەیەكی كرێكاری چوار نەفەرە لە ئێران مانگانە 2 میلیۆن و 200 هەزار تمەنە.
ئەم هەڵكشانی هەزینەیە لە بارودۆخێكدایە كە دەوڵەتی حەسەن رۆحانی ماوەیەكە باس لە چاودێریی بەسەر دابەزینی نرخی هەڵاوسان و باشتر بوونی ژیانی هاوڵاتیان لە ئێران دەكات.
هەزینەی هەر بنەماڵەیەكی 4 كەسەی كرێكاریی لە ماوەی 3 مانگی سەرەتای ساڵی 92ی هەتاویی یەك میلیۆن و 700 هەزار تمەن بوو و لە ماوەی یەك ساڵدا 500 هەزار تمەن بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
لانیكەمی حەقدەستی كرێكاران لە ساڵی 93 لە لایەن كارناسانەوە 609 هەزار تمەن لە مانگدا راگەیەندراوە، كە مەودای یەك میلیۆن و 600 هەزار تمەنی لەگەڵ هەزینەی مانگانەی بنەماڵەیەكی 4 كەسیدا هەیە.
روحانی ئیدعای ئەوە دەكات كە، ئابووریی ئێران لە قەیرانی دەرەكیەوە گەیشتووەتە ئارامی و دۆخی ژیانی هاوڵاتیان باشتر بووە كە لە راستیدا ئەم ئیدعایە مەودایەكی زۆری لەگەڵ راستی ژیانی خەڵكی ئەو وڵاتەدا هەیە.