شه‌ممه‌ 23 تشرینی دووه‌م 2024

داعش خەریكە فڕۆكەخانەی بەغدا بەدەستەوە دەگرێ

چەكدارانی داعش لە فڕۆكەخانەی بەغدا نزیكبوونەتەوەو ئێستا لەگەڵ هێزەكانی سپای عێراق لەنزیك فڕۆكەخانە لە شەڕدان.

هەواڵنێریی رووداو ئاشكرای كرد، كە هێزێكی زۆری ئەمنی لەناو شاری بەغدا بڵاوەیان پێكراوەو چەندین شەقامی سەرەكیش داخراون.

پێشتر چەند بەرپرسێكی باڵای عێراقی بە ئاژانسەكانی هەواڵیان راگەیاندبوو، كە 10 هەزار چەكداری داعش لە دووری 13 كیلۆمەتر لە دەروازەی بەغدا كۆبوونەتەوە بەمەبەستی هێرشكردنە سەر بەغدا. هەروەها ژنراڵ مارتن دێمسی لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ كەناڵی (ABC) ئەمریكی رایگەیاند: “زۆری نەمابوو چەكدارانی داعش بگەنە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا، ئەوان تەنیا 25 كیلۆمەتر لە فڕۆكەخانەوە دووربوون، بەڵام هێلیكۆپتەرەكانی جۆری ئەباچی سوپای ئەمریكا هێرشیان كردە سەریان و لە فڕۆكەخانەیان دوورخستنەوە”.

فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا دەكەوێتە شارۆچكەی ئەبو غورێب لە رۆژئاوای پارێزگای بەغدا و بە سەرەكیترین دامەزراوەی پایتەختی عێراق دادەنرێ دوای ناوچەی سەوز، كە دامودەزگاكانی حكومەت و باڵیۆزخانە و كونسوڵخانەی وڵاتانی جیهان لە عێراق لەخۆدەگرێ.

ئەم پێشهاتانەش هاوكاتە لەگەڵ نزیكبوونەوەی چەكدارانی داعش لە كۆنترۆڵكردنی تەواوی ناوچەكانی پارێزگای ئەنبار لە رۆژئاوای عێراق، كە لەدیوی شارۆچكەی ئەبو غورێبەوە هاوسنوورە لەگەڵ بەغدا.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.