چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

خەڵك منداڵەكانیان بە خۆشەویستی “كۆبانێ”ەوە ناو دەنێن

بنەماڵە رۆژهەڵاتیەكانی كوردستان بە مەبەستی دەربڕینی پشتیوانی لەگەڵ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی و هەروەها دەربڕینی خۆیشەویستی خۆیان بۆ خەڵكی موقاومی ئەو شارە، ناوی منداڵەكانیان دەنێن كۆبانێ.

هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن كە خەڵكی 3 بنەماڵە لە شاری سەردەشت و بنەماڵەیەك لە شاری شنۆ و یەكێكی دیكەش لە شاری ئیلام لەم رۆژانەدا كە خۆڕاگری و بەرخۆدان لە شاری كۆبانێ لە رۆژئاوای كوردستان لە ئارادایە، بە مەبەستی پشتیوانی لەو موقاومەتە كەم وێنە و هەروەها دەربڕینی خۆشەویستی و هاوسۆزی خۆیان بۆ خەڵكی ئەو شارە، ناوی منداڵەكانیان دەنێن كۆبانێ و بەو ناوەوە پێناسیان بۆ دەردەكەن.

شایانی باسە، خەڵكی كوردستان بەرانبەر بە بزووتنەوەی شۆڕشگێڕانەی كوردستان بە درێژایی مێژوو هاوسۆزی و پشتیوانی قووڵیان هەبووە و ئەمە یەكەم جار نیە كە خەڵك بۆ دەربڕینی سۆزی خۆشەویستی خۆیان بەرانبەر بە كەسایەتیە ناودارەكانی بزووتنەوەكە و بۆنەو بەرامەكان ناوی ئەو كەسایەتی و بۆنانە لەسەر منداڵەكانیان دەنێن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.