هه‌ینی 2 حوزه‌یران 2023

فڕۆكە جەنگیەكانی توركیە بنەكەكانی “پەكەكە”یان بۆردمان کرد

بۆ یەكەم جار پاش دوای دەستپێكردنی قۆناغی چارەسەری لە نێوان  پارتی كرێكارانی كوردستان و حكومەتی توركیە، فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە لە جۆرەكانی F-16 و F-4 چەند بارەگایەكی پەكەكە یان لە داهلیجا بۆردوومان كرد.

ماڵپەڕی حورییەتی توركیە بڵاویكردەوە كە، شەوی رابردوو فڕۆكە جەنگییەكانی توركیە لە جۆرەكانی F-16 و F-4 كە لە فڕۆكەخانەكانی ماتالیا و ئامادە-ەوە هەستابوون بارەگاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانیان لە ناو توركیە و لە داهلیجا بۆردومان كرد بەپێی حورییەت زیانی زۆریان بەو بارەگایانە گەیاندووە.

ئەو ماڵپەڕە ئاماژەی بەوەكردووە،‌ كە ئەنجامدانی ئەم هێرشانەی فڕۆكە جەنگییانە بەهۆی ئەو زنجیرە هێرشانەی گەریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستانەوە بووە كە كردوویەتییە سەر چەند قەرەقۆڵێكی (بازگە)سەربازانی توركیە لەو ناوچانە.

ئەم بۆردوومانكردنە لە كاتێكدایە عەبدوڵڵا ئۆجەلان سەرۆكی زیندایكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان پێشتر توركیەی ئاگاداركردبووە كە لە بەرامبەر كۆبانێ هەڵوێستیان هەبێت و تا سبەینێ مۆڵەتی داوە بە حكومەتی توركیە و چاوەڕوان دەكرێت رۆژی چوارشەممە 23ی مانگی رەزبەر یەكەم پەیامی ئۆجەلان لەوبارەوە بڵاو بكرێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.