* پێشکه‌شه به خه‌ڵکی ئازادیخوازی ” کوبانی” که قاره‌مانانه دژی یاسا کۆنه‌کان ، فه‌رهه‌نگ و کولتوری بیابان شه‌ڕ ده‌که‌ن .
ڕه‌وتی بزووتنه‌وی گۆڕان نه‌فره‌تی له تاریکی کردووه و چرایه‌کی داگرساندوه !
سارتر ده‌ڵێت : بۆ به ده‌س هێنانی زانیاری ناو ئوقیانوسه‌کان ، پێویسته و ده‌بێ شه‌هامه‌تی جێ هێشتنی قه‌راخی ده‌ریاکانمان هه‌بێت . ئه‌م جیهانه جیهانی ئال و گۆڕه نه‌ک جیهانی چاره‌نووس .
فورمی حکومه‌ت و شێوه‌ی ده‌سه‌ڵات خولقێنه‌ری دیارده‌ی گه‌نده‌ڵی و جێگیر نه بوونی دیموکراسییه . کۆن بوونی رێکخسته‌کانی دوو ڕێکخراوه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له باشوری کوردستان، له پڕۆسه‌یه‌کی پڕ له ژان و ئازاردا، ڕێکخراوه‌یه‌کی نوێی به‌رهه‌م هێنا که خۆیان به ناوی بزووتنه‌وی گۆڕان ناساندووه ئاستی کاردانه‌وه‌ی وته گرینگه‌که‌ی ئوباما به ناوی” ئاڵ و گۆڕی ده‌سه‌ڵات ” سه‌ر ئه‌م ڕێکخراویه که‌م نیه و زۆره . له change
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له قۆناغێکی ههستیارو له جیهانی ژیاریدا ، که دوو ڕێکخراوه‌ی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات له باشوری کوردستان چاره‌نوسی خه‌ڵکی کورد ،حکومه‌ت و پارله‌مانیان به ده‌سته‌وه بوو، به ژانێکی پر له ناهومێدی و سه‌خته‌وه له دایک بوو . گه‌رای فیکر و باوه‌ڕه‌که گوایه له لایه‌ن ڕێزدار نه‌وشیروان مسته‌فاوه گه‌ڵاله کراوه . که ئه‌م بوچون و لێکدانه‌وه‌یه، له عیلم و زانستی کۆمه‌ڵایه‌تی نزیک نیه و دووره . پێم وا ، نیه گۆڕان کۆپیه‌کی هاوکاتی به‌رنامه‌ی “چه‌ینج” ی ئوباما بێت، وبیگومان چه‌شنێک لاسایی کردنه‌وه له‌م ناوه، به‌ر چاو ده‌که وێت . شێوه‌یه‌ک له سیاسه‌تی نوێی و نوێ خوازی باو کردووه که ڕاسته‌وخۆ حیزبه کۆن و کلاسیکه‌کانی به‌ره‌و هه‌ڵدێر پاڵ پێوه ناوه و قه‌ڵغانی له دژی زمانیی، زمان پیسه‌کان هه‌ڵگرتوه . ئه‌ندامان و لایه‌نگرانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، به تایبه‌ت گه‌نجانی کارزان و پاکژ قۆلێ هه‌وڵیان ههڵمالێوه و له ده‌وری پڕوگرامێک، که به جۆرێک ئامانجی هاوبه‌ش، زمانی هاوبه‌ش و هه‌ڵویستی هاوبه‌شیان هه‌یه کۆکردوه‌ته‌وه . گۆڕان بۆ به ده‌ست هێنانی زانیاری ناو کۆمه‌ڵگا، ڕه‌نجی زۆری کێشا و سه‌لماندی که کوردستانی باشور ، هه‌رێمی ئاڵ و گۆڕه ، به‌ره‌و خاڵی وه‌رچه‌رخان هه‌نگاوی ناوه و نابێت چاره‌نوسی ئه‌م هه‌رێمه له لایه‌ن حیزبه کلاسیک ، کۆن و بنه‌ماڵه‌کانه‌وه که قه‌سر و باره‌گاکانیان سه‌ر له ئاسمان ده‌سوێ، دیاری کرێت . کورد یه‌ک نه‌ته‌وه‌یه و کوردستان یه‌ک نیشتمانه و ، هێشتا برینه‌کانی جڤاکی کوردستانی باشورسارێژ نه بوه و ساڕێژیش نه کراوه . پێویسته چالاکڤانان و شه‌رڤانانی شاخ ،که‌ساڵانێکی دوور و درێژ خولقێنه‌رانی حیماسه نه گونجاوه‌کانی مێژوو بون ، ئه‌گه‌ر ته‌مه‌ن وه‌فای کرد خۆیان له گه‌ڵ خه‌باتی مه‌ده‌نی و سه‌رشه‌قام بگونجێنن . تا وڵاتی شه‌ڕلێدراو و به‌ر کاره‌سات که‌وتوو، له‌مه زیاتر وێران نه بێت و کۆمه‌ڵگای کوردستان له‌م خێزاو و نیشتاوه ڕزگاری بێت .
1- پێگه و ده‌وری مێژوویی ڕێزدار: نه‌وشیروان مسته‌فا
( لایه‌نی چاک و خراپ)
ده‌کرێت ئیدیعا که‌ین که به گشتی مێعماری ئه‌م بزووتنه‌وه‌یه ، ڕێزدار کاک نه‌وشیروانه که ڕاسته‌وخۆ ونا راسته‌وخۆ یارمه‌تی فیکری له هه‌ندی که‌سی تر وه رگرتوه . وه‌ک نوسه‌ر به‌شێک له ڕوداوه چاک و خراپه‌کانی باشوری کوردستانی نوسیوه و تۆمار کردووه . له گه‌ڵاڵه کردن و نوسینی ده‌ستوری عێراقدا چالاکانه به‌شدار بوه . به دڵ ئاوڵه‌یی ده‌ستی له هه‌موو پایه، پله‌ی حیزبی و مه‌قام هه‌ڵگرتوه و له هه‌موو بواره‌کاندا ڕچهشکین و پێشره‌و بووه و ، به پێچه‌وانه‌ی ڕێبه‌رانی کوردی نابه‌رپرسیار، زۆر بوێرانه هه‌موو به‌رپرسیاره‌تی و مه‌سئولییه‌تی شه‌ڕه‌کان، کوژراوه‌کان و لیقه‌وماوان له ئه‌ستو ده‌گرێت . قسه‌یه‌کی نازداری کاک نه‌وشیروان له گه‌ڵ ڕێزدار مام جه‌لال ئاوایه :” تا ئێستا سه‌رکرده‌کانی کورد، له شکاندا هه‌ڵاتوون . با ئه‌مجاره ئێمه نه‌ریتیکی تازه بۆ نه‌وه‌کانی داهاتوو ، دا بهینێن و ڕا نه‌که‌ین . ئه‌گه‌ر پێویستی کرد له دوای خۆمان چه‌ند گۆڕی له کوڕدستان به جێ بهێلێن و ، خه‌ڵک بڵێن ئه‌مانه ڕایان نه‌کرد مانه‌وه تا کوژران. ” كێك نه‌وشیروان حازره له به‌رده‌م دادگای مێژوویی نه‌ته‌وی کورد ، که‌س و کاری کوژراوان، زه‌ره‌رمه‌ندان ،ونبوان ، که‌م ئه‌ندامان و کاره‌ساتی شه‌ڕی ناوخۆیی وه‌ڵامده‌ره‌وه بێت و خۆی به به‌رپرس ده‌زانێت. له باتی په‌نا بردن بۆ چه‌ک و پیلان گێڕان فه‌رهه‌نگ و کولتوری دیالۆگ، قه‌ناعت پێ هێنان، هه‌لبژاردن و سه‌ندوقی ده‌نگدانی، وه‌ک ڕێگایه‌کی شارستانی و مه‌ده‌نی بۆ چاره‌ی ناکۆکیه‌کان هه‌ڵبژاردووه و هیومێدواره ناکۆکیه‌کانی باشوری کوردستان ، له‌م ڕێگایه‌وه چاره سه‌ر بکات . هه‌رگیز ناکرێ هه‌ندی لایه‌نی نیگه‌تیڤی کاک نه‌وشیروان ، له خانه‌ی پێشڕهواندا پۆلبه‌ندی که‌ین . جار و بار له هه‌ڵویست و دیداره‌کانی ، سیمای مرۆڤێکی سیکۆلار وبه‌ر پرس نیشان نادات . پڕۆسه‌ی ئیحترام و ڕیز گرتن له نه‌یارانی حیزبی ، کولتور و فه‌رهه‌نگێکی باشه . په‌یوه‌ندی ، ڕێز دانان و دیدار له گه‌ڵ بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کان ، بیر جیاوازه‌کان و پێک هاته‌کان خۆی له خۆیدا جێگای ڕێز و قه‌دردانیه . تاک ڕه‌ویی و پاوانکاری له دیداره‌کاندا گومه و بزر بوه . بۆ که‌سێک که دوای گیان به‌ختکردووان و ڕێبه‌رانی کاریزما: شه‌هابی شێخ نوری و شاسوارجه‌لال ڕێبه‌ری کۆمه‌ڵه‌ی ڕه‌نجده‌ران بوو بێت هه‌ڵویستی لێل و نه‌گونجاوی له گه‌ڵ گلوبالیزم و سه‌ده‌ی 21 دا یه‌ک ناگرن و ناکۆکن . پڕنسیبه ئیخلاقی و سیاسیه‌کان حوکم ده‌که‌ن ، نابێ مرۆڤ بۆ گه‌یشتن به ئامانجێکی دیارکراو ، له هه‌ر ئامێرێک ، که به تایبه‌ت کۆمه‌ڵگا به‌ره‌و دواوه ده‌بات،که‌ڵک وه‌ر گرێت . موخالیفی فره‌ڕه‌وی ، ته‌وهین و شکاندنی جه‌ماوری خه‌ڵکم و ڕیزی پڕاوپڕم بۆ موسڵمانه‌کان هه‌یه ، ئه‌مما ئه‌رک و ڕاسپارده‌ی مێژوویی ده‌لێت : ههرگیزو به هیچ شێوه‌یه‌ک پێویست ناکا پێشره‌وان به شوین بیر و فیکری دوواکهوتوودا ، ڕا که‌ن و له ماسمێدیاکاندا بانگه‌وازی بۆ بکه‌ن . بێ گومان ئه‌وانه‌ی وا داهێنه‌رن و ڕه‌وتێکی مودێڕن و گلوبال ڕێبه‌ری ده‌که‌ن ، له گه‌ڵ دیارده‌ی پۆپۆلیزم سنووریان هه‌یه .
– پیروزیه‌کانی ئاینی ئیسلام هه‌مووی لای ئێمه پیرۆزن .
– هه‌ستی نه‌ته‌وایه‌تی و باوڕی ئاینی به هیچ شیوه‌یه‌ک له ده‌رونی مرۆڤدا نامرێت . (له گه‌ڵ مه‌نتیقدا یه‌ک نه‌گرنه‌وه.)
– من به درێژایی ته‌مه‌نم شتێکم دژی ئاین نه نوسیوه .
– گه‌ندڵی به هی چینێکی پاره‌دار ناوزه‌د ده‌کات . ( چین له مه‌فهومی سیاسی و ئابوری‌دا زۆر به‌ر بڵاوه، ڕه‌نگه توێژێکی مشه‌خۆر و پاڕازیت و به‌رپرسانی حیزبه‌کان که بازرگانی خوێن و پاره‌ن، له‌م گهندئاوه که‌وتبن . ئه‌گێنا چینێکی گه‌نده‌ڵ له مێشک‌دا ناگونجێت
ده‌بێت مزگه‌وت ڕۆلی گرنگی له په‌رورده کردنی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی خه‌ڵکدا هه بێت .
– له سایه‌ی خواوه بار و دۆخی دارائیمان باشه . هیوادارم خوا هیدایه‌تیان بدات.
– هه‌رچی شتیک نه گونجێت له گه‌ڵ سه‌وابتی دینی ، که دینی ئیسلامه ، دڵنیا بن که ئێمه وه‌ک بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له پارله‌مان ڕه‌زامه‌ندی له سه‌ر ناده‌ین . و ئه‌وه‌نده‌ی بۆمان بکرێت هه‌ول ده‌ده‌ین تێنه‌په‌ڕیت .
ئایا سه‌رچاوه و مه‌رجه‌عی یاسا و قانون ، کتێبی ئاسمانی بێت ، کێشه و ده‌ردی بێ ده‌رمانی کۆمه‌ڵگای کوردستان چاره سه‌ر ده‌کات ؟ ئایا مزگه‌وت بۆ فێر کردن و بارهێنانی منداڵان و گه‌نجان که سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌ویین ، جێگایه‌کی شیاوه؟
ئه‌گه‌ر بۆ دڵخوش کردنی جه‌ماوری نه‌خوێنده‌وار و تێنه‌گه‌یشتوی کوردستان بێت ، ئه‌ی ئه‌رکی رێبه‌ر بۆ به‌رز کردنه‌وه‌ی ئاستی تێگه‌یشتنی سیاسی و کۆمه‌ڵایه‌تی جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک و دووری له بیری ژه‌نگ هه‌ڵگرتوو ، خورافات و نه‌زانی له کویدایه ؟ ؟ ده‌ورانی ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌شی ئیگیزاسیون (پشکنێنی هزر و ئه‌ندیشه) له ئوروپا وابوو ، که هه‌ر که‌سێک لایه‌نگری له عیلم و زانست کردبا، تیرباران ده‌کرا. ئه‌زمون و عیلمی کۆمه‌ڵناسی سه‌لماندوویانه ، ده‌سه‌ڵات و فشاری بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کان له داهاتودا، ڕوو له گه‌شه و سه‌رکه‌وتن نابن و ، به‌رگه‌ی نوێخوازی ناگرن . هه‌ڵسوکه‌وتی جڤاکی ئاشتیخواز بۆ ئائین و ئائین زاکان نه‌رم ولۆژیکه و ئه‌گه‌ر ده‌رفه‌تیان پێ بدات تا مانیفست و ستڕاتیژی خۆیان له ماسمێدیا باس که‌ن ، به خشکه‌یی شکستی خۆیان مسۆگه‌ر ده‌که‌ن. ئایا ئێستا کاتی ئه‌وه نه هاتوه که پێشڕه‌وان و له وانه بیر مه‌ندانی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان، له به‌رانبه‌ر نه‌خوێنده‌واری، مافی ژنان، مێشک شوردنه‌وه‌ی مه‌لاکان، خورافات و ده‌وری نیگه‌تیڤی ئاین هاوارێک بکه‌ن و ئه‌رکی مێژووی خۆیان جێ به جێ و زانیاری دروست به شارۆمه‌ندان بده‌ن ؟
2- کاردانه‌وی پۆزیتیڤ له سه‌ر ماسمێدیای کوردی !
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، به گشتی له سه‌ر ماسمێیدیای حیزبه‌کان کاردانه‌وه‌ی چاکی هه‌بوه وداناوه . ڕه‌وندی ماسمێدیای ئازاد ، ته‌بلیغاتی حیزبی و بنه‌ماڵه‌یی خه‌ریکه به‌ره‌و قۆناغیکی تر ده‌ڕوات و درۆ و ده‌له‌سه‌کان تا ئاستێکی نزم ، ڕووی له کزی ناوه و ناچاری کردوون که تا ڕاده‌یه‌کی دڵخۆشکه‌ر خاوه‌نی هه‌ڵویست بن . بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان له میدیای ئازاد که کۆله‌که‌ی دیموکراسیه، دیفاع ده‌کات و فه‌رهه‌نگی خوڵته ، بیری ته‌سکی حیزبایه‌تی و کولتوری عه‌شایه‌ری هه‌ژاندووه و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له حیزبه‌کانی کوردستان هه‌ڵده‌سوڕین ، به ده‌رون و هه‌ڵویسته ناڕه‌واکانی خۆیان چونه‌ته‌وه و ئیستا تێگه‌یشتوون که تێپه‌ڕین له ڕه‌نجه‌کان زه‌حمه‌ته و، ئاسۆی دیواری حیزبی و سکتاریزم زۆر لێڵه و له قازانجی جه‌ماوه‌ری هه‌ژاری کوردستاندا نیه .
3- نرخێکی خوێناوی بۆ ڕزگاریی ژنان
ژنوساید ، کوشتار، ماڵ وێرانی ، کۆچ و کۆڕه‌و و ده‌سه‌ڵاتی ڕه‌ش تر له ڕه‌شی به‌عس ، باشوری کوردستانی خستبوه قۆناغێکی مه‌ترسیداره‌وه . و پێشمه‌رگه و خه‌ڵکی سیڤیل به سه‌ربه‌رزی و شه‌هامه‌ته‌وه به‌ره‌نگاری هێرشی په‌یتا په‌یتای حکومه‌تی به‌عسیان کرد . ههرگیزپێشمهرگه له مه‌یدانی شه‌ڕدا شکستی نهخوارده و هه‌میشه له مه‌یدانی دیالۆگ و دانوساندا شکست و هه‌رسی هێناوه . له پارچه‌کانی تری کوردستان وه‌ک : ڕۆژهه‌ڵات و باکوور ئه‌گه‌رچی بار و دۆخی فره ناهه‌موار و دژواری باشوری کوردستانیان ، به سه‌ردا نهسهپابوو، ئه‌مما وه‌ک ئه‌رکێکی شۆڕسگێڕانه و ڕادیکال ، ژنانیان له زۆربه‌ی ئوڕگانهکانی خۆیان ڕیک خست . ڕێزه‌کانی هێزی پێشمه‌رگه له باکوور و رۆژهه‌ڵاتی کوردستان ، له لایه‌ن ژنانی چه‌کداره‌وه یارمه‌تی بێ وێنه دران . ئه‌م فنومن و دیارده‌یه له باشوری کوردستان و له شه‌ڕی شاخ و هه‌رێمه ڕزگار کراوه‌کاندا، گوم و بزره . ژنان به کرده‌وه پێشوازی گه‌رمیان له هاتنه ناو رێزی پێشمه‌رگه نیشان داوه ، به‌ڵام رێبه‌ری بزووتنه‌وه نرخی شیاوی بۆ ژنان دانه‌ناوه و به ده‌گمه‌ن و له ئاستێکی نزمدا رێک خراون و، به‌م هه‌ڵویسته ، ژنان نهیانتوانیوههاوشانی پێشمه‌رگه‌ی پیاو دژی داگیرکاران خه‌بات که‌ن . سه‌نه‌د و دیکومێنتی شه‌ڕه خوێناویه‌کانی پێشمه‌رگه له بواره جیا جیاکاندا، به‌ڵگه‌ی سه‌لمێندراوه که هه‌ل ومه‌رجی پێشمه رگایهتی له باشوری کوردستان له تال تاڵ تر وتاوانه‌کانی حکومه‌تی به‌عسیش وه‌ک حکومه‌تێکی شوڤینیستی ، تا خه‌یاڵ بڕ کات ده‌ڕنده، هار ، بێرهحم و خولقێنه‌ری گۆمی خوێن بووه. شۆڕش و خه‌بات له نیکاراگوئه، ئا‌فریکای باشور، بولیوی، ڤیه‌تنام، چین،کوبا،کنگۆ،سریلانکا، فه‌له‌ستین و دووپارچه ی تر له کوردستان بێ به‌شداری ژنان نه‌کراوه . له باشوری کوردستان بڕیار وههڵویستێکی نا حه‌کیمانه گیراوه . ئه‌م هه‌ڵویسته به‌شێوه‌یه‌ک له شێوه‌کان بیر ته‌سکی، پیاوسالاری ، بیر و ڕای عه‌شیره‌تی و مۆنۆپۆلیزم نوێنه‌رایه‌تی ده‌کات . وێناچی شاخ بوارێکی نه شیاو بۆ ڕێکخستنی ژنان بووبێت . ئه‌زمونی کۆمه‌ڵه‌ی رۆژهه‌ڵات و پارتی کرێکارانی کوردستان پێچه‌وانه‌ی هه‌ڵویستی پارتی و یه‌کێتی ئاشکرا ده‌کات . ته‌نانه‌ت له قۆناغی ئێستادا ، که شه‌ڕ به‌رده‌رگای نه‌ته‌وه‌ی کوردی گرتوه، و کۆنهپاڕێزانی شیعه و سوننه به دوو قۆڵی دژی به‌رژه‌وندیه‌کانی کورد پیلان ده‌گیڕن و شه‌ڕده‌که‌ن ، جێگای سیاسی و نیزامی ژنان له ناو هێزی پششمهرگهی باشوری کوردستان خاڵییه و ئه‌گه‌ریش ژنان حوزوورێکیان هه‌بێت، زۆرکه‌مه و ئاستێکی نزمیان هه‌یه .
4- ماسمێدیا و تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی گۆڕان !
کومپانیای وشه ،تله‌ڤیزیونی کی ان ان و سایتی سبه‌ی ناوی تۆڕی ئه‌لیکترونی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانه و، ده‌وری پردی په‌یوه‌ندیان هه‌یه. ماسمێدیای گۆڕان به ته‌بلیغاتی شه‌فاف ، ڕاسپارده‌کان، سه‌بک کاری جوان،دووری له هه‌ڵپاچین و داپاچین و سانسور له سه‌ر بیر و رای شارۆمه‌ندانی کۆمه‌ڵگا کاردانه‌وه‌ی چاکی هه‌بووه . ئیستا سه‌هۆڵه‌کانی ترس و سام ده‌ستیان به تواندنه‌وه کردووه . بار و دۆخی وه‌ستاوی، توشی هه‌ژان کردووه وگۆمی لێڵی حیزب حیزبێنه‌ی شه‌ڵه‌قاندووه . ئه‌گه‌ر بیزاری که گه‌یشتوه‌ته پله‌ی ته‌قینه‌وه به‌رده‌وام بێت ، ماتریاڵ و په‌رده‌لادان له سه‌ر گه‌نده‌ڵکاران و په‌تای گه‌نده‌ڵی ، بۆماسمێدیای گۆڕان ئاماده و خۆڕاییه و بواری بڵاو کردنه‌وه‌ی فراوانه . خیتابی تۆڕه کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانی گۆڕان ته‌نانه‌ت کوردی تاراوگه و ، هه‌موو چین ، گوروپ و توێژه ناسه‌قامگیره‌کانی ناو کۆمه‌ڵگا ، که پێگه‌یی ئابوریان له سه‌ر پێوه‌ری قه‌یرانه‌کان له هه‌ڵکشان و داکشاندایه ،ده‌گرێته به‌رو ئه‌م په‌یوه‌ندیه ڕاسته‌وخۆ به‌رده‌وامه . له نوسراوه‌کانی ڕێبه‌رانی گۆڕان، کولتوری خۆ به‌که‌م زانینی ڕێبه‌رانی کورد باس کراوه و له‌و کولتور ، سایکۆلۆژی ،فه‌رهه‌نگ و پڕنسیبی ڕیبه‌رانی کورد که خۆیان به براچکۆله و که‌متر له ڕێبه‌رانی نه‌ته‌وکانی تر ده‌زانن ، به جوانی ڕه‌خنه‌ی گیراوه و ئه‌مه له خاڵه پۆزیتیڤه‌کانی کاری سیاسی گۆڕانه . له هه‌مان کاتدا زانیاری به شارۆمه‌ندانی باشوری کوردستان داوه که هه‌رێمه‌که‌یان خاوه‌نی سامانی سروشتی و ئینسانیه ، که ئه‌م ده‌سه‌ڵاته ئابوهریه هی هه‌موو دانیشتوانی کوردستانه . ئه‌م زانیاریانه ناڕاسته‌وخۆ متمانه و باوڕ به خۆ له ناو ڕێزه‌کانی کومهلگادا زیاد ده‌کات. فه‌رهه‌نگی فیودالیزم وپیاو سالاری نرخێکی بۆ” ڕه‌نجی نه پێوراوی ژنان” دانه‌ناوه ، تا له هه‌موو ئوڕگانهکانی ڕێبه‌ری جێگای شیاوی خۆیان وه‌ر گرن .
5- ڕێبه‌رانی کورد ،فه‌رهه‌نگ و کولتوری هه‌تا هه‌تایه !
خۆزگه ڕێبه‌رانی کورد وه‌ک ڕێبه‌رانی جیهانی پێشکه‌وتوو، له کاتی گونجاو‌دا ده‌س له خه‌بات و سیاسه‌ت هه‌ڵگرن و، ژیانی ئاسایی خۆیان ده‌س پێی بکه‌نه‌وه . ئه‌گه‌رچی پاییز و پیری ده‌روازه‌ی ژیانیان به توندی ده‌کوتێ ، به‌ڵام هه‌ر ده‌س بهداری پایه، مه‌قام و ده‌سه‌ڵات نین . بێگه‌ری ، پاکی، فیداکاری ، دڵسۆزی و خه‌باتی بێ وچانی “هه‌ندی” له ڕێبه‌رانی کورد، جێگای ڕێز و قه‌دردانیه و بیگومان کرده‌وه پێوانه‌ی حه‌قیقه‌ته . به‌ڵام نه‌ته‌وه ی کورد، پێویستی به ڕێبه‌رانێک وه‌ک گاریباڵدی، سیمون بولیوار و بیسمارک ه ، که خاکی دابه‌ش کراوی کوردستان یه‌ک بخه‌نه‌وه و ده‌وڵه‌تی کوردی دامه‌رزێنن . مێژوو به مه‌یلی من و تۆ هه‌ڵناسوڕێت ، به‌ڵام بیگومان ئێدیعا و دروشم نیه که جه‌ماوری کوردستان حه‌زیان ده‌کرد ڕێبه‌ری قۆناغێکی دیاری کراوی باشوری کورستان یانی ساڵانی 1956 تا 1989 به ڕێز ئێبراهیم ئه‌حمه‌د بوایه. و مه‌رگی پلان داڕێژراو ، نهقشهمهند ، ناوه‌خت و خیانه‌تی کورده جاسوسه‌کان مۆڵه‌تی ڕێزداران : کاک ئارام و کاک فوئادی بدایه‌ت تا هه‌موو توانا و لێهاتوویی و ده‌وری کاریزمایی خۆیانیان ، به ڕه‌نجده‌رانی کوردستان نیشان بدایه‌ت . و به‌ڕێز عه‌بدولله ئوجه‌لان،ڕێبه‌ری پارتی کرێکارانی کوردستان زیندانی و کۆیله‌ی تورکه‌کان نه بوایه و، ریبه‌ری ئیستای ئه‌و بۆ یه‌کانگیر کردنی گه‌لی کورد فره پێویست بوو.
6- بزوتنه‌وی گۆڕان و دیارده‌ی ده‌سه‌ڵات !
من وه‌ک مرۆڤێکی عه‌داڵه‌تخواز، سیکۆلار و چه‌پی مودیڕن سه‌باره‌ت به سه‌بکی کار، ئوڕگانی ڕێبه‌ری،ته‌بلیغ ، بانگه‌شه ، هه‌ڵویست و سیاسه‌تی ڕادیکاڵی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان گه‌ش بینم و ئه‌م باوڕ و خۆشبینیه هیچ زه‌مانه‌ت و گارانتیه‌کی نیه . چونکوو دونیای به‌رژه‌وه‌ندیه‌کان، نه هاوڕێیه و نه دوژمنه و به پێ یاساکانی ئابوری هه‌رگیز ناتوانی خاوه‌نی مورال و پڕنسیبی مرۆڤدۆستانه بێت .
باکونین له بیرمه‌ندانی سوڤیه‌تی پێشوو ده‌لێت : تاجی ده‌سه‌ڵات له سه‌ری دیموکرات ترین ئینسان بنێن، له ماوه‌ی 24 کات ژمێردا ، ده‌بیته چه‌په‌ل ترین دیکتاتور . چاوه‌ڕوانی جه‌ماوری خه‌ڵک ، له بزووتنه‌وه ی گۆڕان تا دڵت بخوازێت به‌رزه و، هه‌موو ئومێد و هیواکانیان له سه‌ر په‌یمان ، وه‌عده وبه‌ڵێنی ڕێبه‌رانی گۆڕان ههڵچنێوه . ئیستا گۆڕان له ئوپوزیسیوندا ده‌ور ناگێڕێت و له پارله‌ماندا حوزوری جیددی هه‌یه . دوو وه‌زیر و به‌رپرسی پارله‌مان له بزووتنه‌وی گۆڕانه. ده‌سه‌ڵاتی سیاسی گۆڕان ، له داڕشتن و گه‌ڵاڵه کردنی سیاسه‌ت و حوکمڕانی باشوری کوردستان که‌م نیه و زۆره . گوزه‌ری زمان و پێچه توند و دژواره‌کانی مێژوو، هه‌ندی جار ناچارت ده‌کات که به پێچه‌وانه‌ی مه‌یل و مه‌نتیقی ڕامیاری و سیاسی ، هه‌ڵویستی نه‌شیاو و نا به جێ بگرێت که له‌و بواره‌دا ته‌نیا جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک زه‌ره‌رمه‌ند ده‌بێت . چونکوو دیکتاتوری ده‌توانرێت به‌و تۆپه‌ڵه به‌فره بچووێندرێت که، له سه‌ر لووتکه‌ی شاخه‌وه خلۆر ده‌بێته‌وه ، چه‌نده له پێڤاژه و قۆناخه‌کانی مێژوودا دێته خواره‌وه زل تر و گه‌وره‌تر ده‌بێت . کاتێک ده‌سه‌ڵاتی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به‌ره‌و ناو جومگه‌کانی کۆمه‌ڵگا شۆڕ و ئاژین ده‌بێته‌وه ، ڕێبه‌ری تووشی فه‌خر فرۆشی ، فیز کردن و غورور ده‌کات و مه‌یل و ئاره‌زو بۆ ڕاگرتنی کورسی ده‌سه‌ڵات زۆر تر ده‌بێت. پێویسته لێژنه و ئوڕگانێک له پارله‌مانی کوردستان بۆ چاوه‌دێری ده‌سه‌ڵات دامه‌زرێت و کونتڕۆلی ده‌سه‌ڵات بکات . له نوسراوه‌کانی بزووتنه‌وی گۆڕان ئێدێعا کراوه که فورم و قاڵبی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه وه‌کوو حیزبه‌کانی: هه‌نگاریا، چین، یوگوسلاڤیا، ئاڵبانی، رووسیا،بولگاریا و رۆمانی نیه که، ده‌توانێت هیوابه‌خش بێت . گۆڕان نایه‌وێت ئه‌زمونی شکست خواردووی رووسیا دووپات کاته‌وه .
7- کۆسپه‌کانی سه‌ر ڕێگای بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان !
هه‌ر جه‌ره‌یان وئاڵ و گۆڕێکی کۆمه‌ڵایه‌تی ، کۆسپی تایبه‌تی خۆی هه‌یه . ناسیونالیزمی پارتی و یه‌کێتی شکستیان هێناوه و بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ بنیات نانه‌وه‌ی ژێرخانی ئابوری ، که له ده‌ورانی حاکمیه‌تی دوو حیزبی ده‌سه‌ڵاتدار وێران و داڕوخاوه ئه‌رکێکی قورسی له سه‌ر شان که‌وتوه . کۆمه‌ڵگای کوردستان هێشتا به‌و ئاسته له تێگه‌یشتنی سیاسی نه‌گه‌یشتوه که بکرێت له گه‌ڵ وڵاتانی ئامریکایی و ئوروپایی له تای یه‌ک ترازودا دابنرێن .لاسایی کردنه‌وه‌ش سه‌ره‌نجامی هه‌ر شکسته . پڕۆسه و پێڤاژه‌ی گه‌شه‌ی کۆمه‌ڵایه‌تی و دیارده‌ی دیموکراسی هیشتا کاڵ و کرچه و ئه‌م دوو کۆڵه‌که نیازی به گوزه‌ری زمان و کاته . ماسمێدیای کوردستان بۆ جێ خستنی کولتوری پاراستنی ژینگه ، ده‌س به دامانی کاراکتر و شه‌خسیه‌تی هونه‌رمه‌ندان ، مۆسیقا ژه‌نان و و ستران بێژه‌کان ( کاک ناسر ڕه‌زای و مه‌رزیه خان فه‌ریقی) بوو . تا خه‌وش و خاڵ له شاری سلێمانی کۆ کرێنه‌وه و شاره‌که خاوێن بێت . کارێکی چاک و باش بوو . من هاوینی 2013 له گه ڵ خۆشک و خۆشکه زاکانم ، سه‌ردانی لووتکه‌ی ئه‌زمڕمان کرد . تازه هه‌تاو خه‌ریک بوو بار و بنه‌ی ده‌پێچایه‌وه و به‌ره‌و رۆژئاوا ملی ده‌نا و، سلێمانی له ژێر ته‌به‌قی زێڕینی هه‌تاو ده‌دروشایه‌وه و خۆر به شێنه‌یی و پسکۆ پسکۆ مالئاوایی لێ ده‌کردین وله پشت کێوه‌کانه‌وه ئاوا ده‌بوو . که ده‌ور و به‌رمان چاو لێکرد هه‌ر سێ چوار گه‌ز خوارتر له‌لووتکه‌ی ئه‌زمڕه‌وه، به‌سه‌دان و هه‌زاران شووشه‌ی ” مه‌ی ” له سه‌ر یه‌ک فڕه درابوون . و ژینگه‌که‌یان پیس و ناشیرین کردبوو . دڵنیا نیم و ڕه‌نگه ئه‌م خه‌مساردیه له هه‌موو پارچه‌کانی تری کوردستان وا بێت . ئایا کات ، زه‌مان و دیارده ی نیشتمان په‌روه‌ری ده‌ور نابینن ؟ ئایا ئاستی تیگهیشتنهکان له کێشه‌ی ژینگه و ژیانی سه‌رده‌میانه کرچ و کاڵ نیه ؟ جه‌ماوری خه‌ڵک به یه‌ک ساڵ و دوو ساڵ فێری دیارده‌ی دیموکراسی و کولتوری ژینگه پارێزی نابن . بیگومان تاوانه‌کانی حکومه‌تی به‌عس ،که جه‌ماوه‌ری به زۆری چه‌ک له دوواکه‌وتویی ڕاگرتبوو و نه‌یهێشتوه کۆمه‌ڵگا ی کورده‌واری گه‌شه‌ی نورماڵ و پێویست بکا ت و، شه‌ڕ و کوشتاریش کاردانه‌وه و ده‌وری زۆر نیگه‌تیڤیان له سه‌ر سایکۆلۆژی و ڕه‌وانی تاکی کورد داناوه که، به هه‌موویانه‌وه تراژیدیای گه‌لی کورد نوێنه‌رایه‌تی ده‌که‌ن . کوشتنی باڵنده و ئاژه‌ڵی کێوی، بڕین و شکاندنی دار و دره‌خت ،پیس کردنی ئاوی کانیاوه‌کان، چۆمهکا ن و ڕووباره‌کان چڵه پۆپه‌ی وه‌ر نه گرتنی مه‌سئولییه‌ت وخه‌مساردی تاکی کورد نیشان ده‌دات . ئاستی نه‌خوێنده‌واری، ته‌مه‌نی درێژی داب و نه‌ریتی فیئودالی،گه‌مارۆی ژئۆپۆلێتیکی هه‌رێم ، نه بونی ئه‌منیه‌ت به هۆی چالاکی ڕووخێنه‌ری بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کان ، پیاوسالاری، پێشێل کردنی مافی ژنان ده‌توانن کۆسپی نه‌خوازراو بۆ بزووتنه‌وی گۆڕان بن .
8- گوتاری به‌رته‌سکی حیزبی !
گوتاره‌کانی حیزبه ده‌سه‌ڵاتداره‌کان ، زۆر کلاسیک و تاڕادهیهکێش کۆنه . مه‌سه‌له‌ن خزمه‌تگوازاری که ئه‌رکێکی نه‌ته‌ویی و ئیخلاقی ئه‌م حیزبانه‌یه ، له ماسمێدیای خۆیانه‌وه بانگه‌وازی بۆ ده‌که‌ن و منه‌ت له سه‌ر شارۆمه‌ندانی شار ، شارۆچکه و گونده‌کاندا داده‌نین و گوایه جه‌ماوه‌ری خه‌ڵک قه‌رزداری ئه‌وانه . له حاڵیکدا ئه‌گه‌ر له دونیای گلوبال تهماشاکهێت ، وه‌ر گرتنی ئه‌رکی کۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی یانی ئه‌و مرۆڤه حازره زۆر ترین کاتی خۆی بۆ خزمه‌ت کردن به جه‌ماوه‌ر ، ته‌رخان بکات و فیداکار و خۆ نه‌ویست بێت . له گوتاری سیاسی حیزبه کلاسیکه‌کاندا هه‌میشه وه‌ک منه‌ت به سه‌ر خه‌ڵکدا، رێپورتاژی ئاوه‌دانی ، دابین کردنی ئاو و کاره‌با ئاماده ده‌کرێت و له تلهڤیزیونهکانیان بڵاو ده‌بێته‌وه . شارۆمه‌ندان به قه‌رزار باری خۆیان ده‌زانن و هێشتا زانیاریان به خه‌ڵکی ئاسایی نه‌داوه که نوێنه‌رایه‌تی، پارله‌مانتاری و وه‌ر گرتنی مه‌سئولییه‌ت به هێچ شێوه‌یه‌ک فیز کردن ، ده‌سکه‌وت و ئیمتیاز نیه. ویجدان ته‌نها پێوه‌رێکه ،که په‌یمان و به‌ڵێنی تاک بۆ خزمه‌تگوزاری نیشتمان و هه‌ژارانی کۆمه‌ڵگا نیشان ده‌دات . هه‌ر که‌سێک له هه‌ر پایه و ئوڕگانێکدا مه‌سئولییه‌ت وه‌ر ده‌گرێ ، پێویسته له هه‌نگاوی یه‌که‌مدا ” هه‌ژار پارێز ” بێت . له گوتاری بزووتنه‌وی گۆڕاندا ئه‌م فنیومنه گۆڕدراو و گوتاری نیشتمانی و نه‌ته‌ویی بڵاو ده‌که‌نه‌وه و، ئه‌م پێڤاژهیه به ئه‌سپایی و شێنه‌یی ده‌ستی پێکردووه و، جێگای خۆی له ناو ماسمێدیادا کردوه‌ته‌وه . گۆڕان وتاری سنووردار و به‌ر ته‌سکی حیزبی وه‌لا ناوه و بژارده‌ی ئه‌م ڕێکخراوه‌یه شه‌فاف و ڕاسپارده‌کانی نوێ، هاو چه‌رخ و مودێڕنه . مه‌یدانی شه‌ڕ و ململانی سیاسی بردوه‌ته کاناڵی گفتوگۆ و دیالۆگه‌وه و ، له سه‌ر بناغه‌ی نه‌ریتێکی نۆیی سیاسی دایمه‌رزاندووه وهاوکات ده‌سه‌ڵاتی سیاسی یه‌کێتی و پارتی به‌ر ته‌سک کردوه‌ته‌وه. وهاوکات گوتاره‌کانی بزووتنه‌وی گۆڕان ئوتوریته و ئیعتباری بۆ بزووتنه‌وه ئیسلامیه‌کان، کۆ کردوه‌ته‌وه .
9- پلاتفورمی پلان داڕێژراو !
بزووتنه‌وی گۆران هه‌میشه ، پلانی چاک و داڕێژراوی بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی سیاسی، ئابوری و کۆمه‌ڵایه‌تی هه‌رێمی کوردستان داناوه و، به بیر و ڕای گشتی و حکومه‌تی هه‌رێم پێشکه‌شی کردووه . و له‌م ڕێگایه‌وه ، هێزی جه‌ماوه‌ری له پشت سه‌ری گۆڕان کۆ کردوه‌ته‌وه . پڕۆژه‌کان نهقشهمهند و ژێرانه بیری لێ کراوه‌ته‌وه . ئێستا ناسیونالیسته‌کان و شوڤینیسته‌کانی شیعه و سوننه که‌م تا زۆر ناکۆکێان هه‌یه . کاتێک یه‌کیان گرته‌وه و چونه ژێر ئالای ئوممه‌ی عه‌ره‌بی، ئه‌م پلاتفورمانه نرخی مێژوویی په‌یدا ده‌که‌ن و له ئارشیودا وه‌ک ده‌سکه‌وته گرانبه‌هاکانی گۆڕان ده‌مێننه‌وه . یا من ئاگادار نیم و یا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان بۆ کێشه‌ی زمانی کوردی هیچ پلاتفورمێکی ئاماده نه کردووه . چونکوو له‌م بواره هه‌ستیاره‌دا ، گه‌لی کورد ئاکادیمیا و لێژنه‌یه‌کی له زمان ناسان و زمان زانان پێویسته ، تا لانی که‌م له ئاستی کۆڕی زانیاری ده‌ورانی حکومه‌تی سوپڕ سوسیالیستی به‌عس ؟؟ خزمه‌تی زمانی ستانداردی کوردی بکات . چاو له‌م ڕستانه بکه ن تا له ئاستی کوردی سه‌قه‌ت تێبگه‌ن . جومگه‌ی ڕانم زۆرم ئازار ده‌دات و ده‌رزییه‌کی تریان بۆ کردم . ئاماده‌یی خانه‌قینی کچان ،سه‌ردانی به‌هادین نوریمان کرد و به‌خێرمان هێنا ،لێپرسراوه‌کانی گه‌رمه‌سێر یه‌که‌م ڕۆژی جه‌ژنیان له گه‌ڵ پێشمه‌رگه‌دا کرد . ده‌بوا بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان به تیر‌و ته‌سه‌لی یارمه‌تی گه‌شه‌ی زمانی کوردی بدایه تا ،راسته‌خۆ پڕاوپڕی ئامانجه‌کانی بوایه . پلاتفورمی داڕێژراو بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی هه‌رێمه دابڕاوه‌کان ، که له لایه‌ن گۆڕانه‌وه ئاماده کراوه شایانی ڕێز و قه‌دردانیه . ژێنگه‌ی کوردستان وێران و ژاراویه . ئه‌م ژێنگهیه به هۆی ئه‌ڵغام ( مین ) ، هه‌ڵسوڕانی میلیتاریستی داگیرکاران ،ئاستی به‌رزی نه‌خوێنده‌واری خه‌ڵکی کورد ، بێ ئاگایی و ناشاره‌زایی ڕاوچیه‌کان، خۆراک و ده‌رمانی کات به سه‌ر چوو،هه‌نارده‌ی مه‌وادی پتڕۆشیمی وڵاتان، کاردانه‌وی نێگه‌تڤی تیکنۆلۆژی ، ڕاوی بێ ئوسوڵ و سامناکی باڵنده ، ئاژه‌ڵه کێویه‌کان و ماسی له هه‌موو وه‌رزه‌کانی ساڵ،تۆپ بارانی قه‌ندیل و ناوچه سهرسنوریهکان و… هه‌میشه ژهراوی و پیس ده‌کرێت . و به ڕاستی هیچ دڕهندهیک له مرۆڤ ، درنده‌تر و ترسناک تر له خودی مرۆڤ نیه . پلاتفورمی گۆڕان بۆ چاره‌ی ئه‌م وه‌زعه ترسناکه چییه؟ له‌م بواره‌دا، کاری جیددی بۆ نه‌کراوه و یا که‌م کراوه . پلاتفورمی شیاو بۆ گه‌رانه‌وه‌ی ناوچه دابڕاوه‌کان پێشکه‌ش کراوه ، که ئه‌م پڕۆژه‌یه به‌رده بازێکه تا کورد وه‌ک نه‌ته‌وه خۆی نیشان بدات .
10- تیکست ، نوسراوه و ئه‌ده‌بیاتی گۆڕان !
ئه‌گه‌رچی خه‌ڵکی باشوری کوردستان له ساڵه‌کانی 1919 ه‌وه ، کوردیان خوێندوه و گۆڤار و ڕۆژنامه‌ی کوردی ئیجازه‌ی چاپی هه‌بوه و، له مه‌دره‌سه‌کانی ئه‌و هه‌رێمه زبانی کوردی ، له لایه‌ن حکومه‌ته‌کانی به‌غداوه به فه‌رمی ناسراوه ، به‌ڵام ئه‌ده‌بیاتی گۆڕان هێشتا رخنه‌ی له سه‌ره و نه‌یانتوانیوه خۆیان له ده‌سته‌واژه‌ی عه‌ره‌بی دوور که‌نه‌وه . ئه‌گه‌رچی ئێستا زمانی کوردی ، گه‌شه‌ی زۆری کردووه و پاراوه ، به شێوه‌ی ” سه‌قه‌ت ” بڵاوی ده‌که‌نه‌وه. وشه و ته‌رجومه‌ی خراپی زمانی عه‌ره‌بی ، فارسی و تورکی به ئاشکرا له نوسراوه‌کان و ئه‌ده‌بیاتی گۆڕاندا ڕه‌نگی تۆخی داوه‌ته‌وه .
نمونه‌ی ده‌سته‌واژه‌کان: مولته‌زیم ، ئینتیباع ، موئامه‌ره ، ته‌هجیر ، ته‌رحیل ، ته‌عریب ، لوعبه ، ته‌نسیق ،ئیستیجاب ، تهحهفوزات ، فه‌وزا ، ئالییه‌ت ، ته‌رشیح ، موماره‌سه ، نهههج ، ئیستیغلال ، موعهرز ، موتابه‌عه ، ده‌م و چاوی نوێ ؟ (هه‌رگیز ته‌رجومه‌ی پڕاوپڕ بۆ ناساندنی مرۆڤی لیهاتوو و شاره‌زا نیه، مه‌گه‌ر ئه‌وانی تر ده‌م و چاویان پیس و کۆنه‌یه ) مه‌له‌ف ، ته‌شهیر ، ته‌رکیز ، هه‌یمه‌نه ، ئیستیغزاز ،مونافه‌سه ،ته‌حه‌ددا، ته‌زکیه ، نه‌زاهه ، ئینتیما ، که‌فائه‌ت ، ته‌نمیه ،عه‌بد ، ڕه‌فز ، شه‌رعییه‌ت . له باتی ناوی مانگه‌کان که به کوردی هه‌مانه، هێشتا هه‌ر وشه‌کانی ئه‌یلول، شوبات، حوزیران و – به ڕوار- ( ناوی شوێن و ناوچه‌یه‌کی چکۆله‌ی جوگرافیه) لا نه براوه و له هه‌موو ماسمێدیاکاندا دووپات ده‌بێته‌وه . چاو له‌م دێڕانه بکه‌ن و هه‌ڵه‌ی زمانه‌وانی به‌رجه‌سته‌یه : قوتانخانه‌ی سیروانی تێکه‌ڵاو، خواردنی قوتوو،شه‌ڕی گێتی یه‌که‌م . ئاماده‌یی خانه‌قینی کچان، ،بته‌وێت خان‌و بکه‌ێت ، کونگه‌ره ده‌که‌ین . له گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێکی که‌رکووکی دیداری تله‌ڤیزیونی کرا و وتی: شۆقهیهکمان گرتوه و ناتوانین گه‌رما و سه‌رمای تی بکه‌ین. دوکتور ئالان دیلانی وتی : ئاوی قوتوو بخونه‌وه. دوکتور ڕێکه‌وت وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم سه‌باره‌ت به نه‌خۆشه‌کان وتی : نوسراوهیان بۆ ده‌کرێ . زمانی کوردی ده‌وڵه‌مه‌نده و پێویست ناکا ئه‌وه‌نده له‌م وشه تۆخانه که‌ڵک وه‌ر گرین . به تایبه‌ت ناوی مانگه کان، به کوردی هه‌یه و تۆمار کراوه و ماسمیدیای گۆڕان که‌متر خۆی لێ ده‌دات . زمانی عه‌ره‌بی پیته‌کانی جێ، پێ و ژێ یان نیه . له تهرجومهکاندا دیسان له باتی پله‌خانۆف بلهخانۆف له باتی پیپسی ببسی وله باتی گاندی غاندی ده‌نوسرێت .
ناکرێ و بێ ئینسافیه ئه‌گه‌ر ئه‌م گله و ره‌خنه‌یه ، له ئه‌ده‌بیات ، نوسه‌ران و ئه‌دیبه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به‌رجه‌سته که‌ینه‌وه . یه‌که‌م هیچ که‌سێک ئیجازه‌ی کوردی خوێندنی نه بووه، دووهه‌م هه‌میشه په‌روه‌رده و بارهێنان له مه‌دره‌سه‌کانی رۆژهه‌ڵاتی کوردستان به زمانی فارسی بوه ، سێهه‌م ئه‌گه‌ر ڕۆژنامه و گۆڤار یکێش چاپ و بڵاو کرابێته‌وه له لایه‌ن ئۆرگانی سامناکی ” ساواک ” وه کراوه . شا بۆ پاراستنی به‌رژه‌وندیه‌کانی گۆڤارێکی کوردی به‌ره‌و کوردستانی باشور ده‌نارد و بڵاو ده‌بوه‌وه . بۆ ئاگاداریتان ته‌نیا یه‌ک ژماره‌ی له ئێران بڵاو بوه‌وه که پاشان سانسوریان کرد . ده‌توانم بڵێم که کوردی رۆژهه‌ڵات خۆیان فێری کوردی نوسین و کوردی خوێندنه‌وه بون . خۆم که نه زمان زان و نه زمان ناسم و ، له سایه‌ی ده‌ربه‌ده‌ری، کوێره‌وه‌ری ، شه‌ڕه شه‌قی کۆچ و چه‌رمه‌سه‌ری ژیانه‌وه که دڵم مه‌کۆی برین و زامان بوو به هه‌زاران کوڵه‌مه‌رگی و زه‌حمه‌ت توانیم، که‌مێک کوردی فێر بم و بێ درۆ ده‌له‌سه ، گوڵی سوور بووم و له سه‌ر به‌ردی ڕه‌ق ڕوام . ئێستاش نوسراوهکانم ، هه‌ڵه‌ی زۆری تێدایه و به‌م بونه‌وه له خوێنه‌رانی کوردی زان و ئه‌دیب ، فره داوای لێبوردون ده‌که‌م
* کاتێک کۆمه‌ڵه له باشوری کوردستان و له گوندی مالومه گیرسایه‌وه ، له چڵه پۆپه‌ی گه‌شه‌کردندا بوو، له باتی ئه‌وه‌ی که که‌لاسی خوێندن و فێر کردنی زمانی کوردی بۆ ئه‌ندامان و لاینگرانی ڕێک بخات، مه‌دره‌سه‌ی حیزبی ” ئوکتوبر “ی دانا. % 99 له سه‌دی به‌شداربوه‌کان و کادیره‌کان کورد بوون و ده‌بوا یه‌کێک له وانه‌کان له‌و مه‌دره‌سه‌یه، فێر کردن و بارهێنانی زمانی کوردی بوایه . له کرده‌وه‌دا زۆربه‌ی وانه‌کانیان، دووپات کردنه‌وه و چه‌ند پات کردنه‌وه‌ی ده‌قه وشک و تهرجومهکراوهکانی بیرمه‌ندانی مارکسیزم بوو ، که ده‌ردێکی چاره نه کرد و ته‌نها کات کوژی لێ که‌وته‌وه. زۆربه‌ی ئه‌و تێکۆشه‌ر و شۆڕشگێڕانه توانای نوسین و خویندنه‌وه‌ی زمانی کوردیان نه بوو وهه‌ر زمانی داگیر که‌ر یانی فارسیان ده‌زانی . حیزب دیموکرات له‌م بواره‌دا، سه‌رکه‌وتوو بوو و نرخ و پێگه‌ی زمانی کوردیان به چاکی ده‌زانی و کادیره‌کانی خۆیان فێری نوسین و خوێندنه‌وه‌ی زمانی کوردی کرد .
11- هاوسێ کان و په‌یوه‌ندی دیپلۆماتێک !
هاوسێ کانی باشوری کوردستان، هه‌مویان خاکی کوردستانیان داگیر کردووه و ، چوار گورگی هارن که کوردستانیان گه‌مارۆ داوه . کێ پێڤاژه‌ی دیپلۆماسی دیاری ده‌کا ؟ دوژمن ! ئه‌وه‌نده ترس له سه‌ربه‌خۆیی و دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی کوردی بۆ فاشیزمی ئیسلامی ، حکومه‌تی فاشیستی تورکیا و شوڤینیستهکان و ناسیونالیسته‌کانی سووریا و عێراق گرنگه که کونسولخانه‌یان له هه‌ولێر و سلێمانی داناوه. ڕه‌وتی مێژوو ئه‌فسانه‌ی ئێرانی یه‌کگرتوو، تورکیای یه‌کگرتوو ، سوریای یه‌کگرتوو و عێراقی یه‌کگرتووی تێک ڕووخاندوه . ئه‌گه‌ر ڕێبه‌ری بزووتنه‌وه ی گۆڕان ده‌ڵێت : له‌گه‌ڵ ئێران په‌یوه‌ندیمان نیه ، ئه‌مه ڕاست نیه وژستێکی دیپلۆماتانهیه . هه‌ر ئێستا جمهوری سێداره‌ی ئێران ئه‌وه‌نده هێلانه‌ی جاسوسی له سلێمانی داناوه ، که پێویستی به په‌یوه‌ندی حیزبه‌کان و حکومه‌تی باشور نیه . چونکوو ئه‌وانه‌ی که گیرفان پڕی گیرفان بڕی جه‌ماوه‌رن و، زاریان له هه‌سان دراوه به پاره و دراو جاسوسی بۆ ئیران ده‌که‌ن . تورکیا و ئێران به ده‌یان هێلانه‌ی جاسوسی و شوڤاریان له سنووره‌کان و له ناو شار و شارۆچکه‌کان دامه‌زراندووه و خه‌ریکی شوڤاری و گواستنه‌وه‌ی هه‌واڵ بۆ میتی تورکیا وئیتلاعاتی ئێرانن . ئه‌و هه‌موو ئێرانیه له سلێمانی له ژێر چه‌ترو سه‌یوانی ” بازرگانی ” که‌خه‌ریکی کاسبین ، بۆ ئێرانیش کاری جاسوسی ده‌که‌ن و ، له هه‌مان کاتدا، له پانتایی کوردستان ماده‌ی هوشبه‌ر و ئازار شکین به نرخێکی هه‌رزان بڵاو ده‌که‌نه‌وه . حوسینیهی سلێمانی خۆی ناوه‌ندێکی جاسوسیه . له ئێبراهیم خه‌لیل تا زاخۆ ، تۆڕی جاسوسی تورکیا دژی پارتی کرێکارانی کوردستان و حکومه‌تی هه‌رێم لێبڕاوانه کار ده‌کات . جگه له‌م توڕه جاسوسیانه،هه‌ندی بێ ویجدان له ناو حیزبه‌کان وخه‌ڵکی ئاسایی ، یا به هۆی هه‌ژاری و بێ ئاگایی و یا بۆ دراو و پاره بۆ دوژمن کار ده‌که‌ن . تۆڕی جاسوسی دوژمن له کورستان به‌ر بڵاوه . جمهوری ئیسلامی له گوندکانی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان ،به سیخوره‌کانی موبایلی خۆڕایی داوه تا دژی هه‌ڵسوڕان و خه‌باتی داهاتووی پێشمه‌رگه به کاری بێنن . به پێ لێکدانه‌وه‌ی شاره‌زایه‌کی بێ لایه‌نی رۆژئاوا ، زیاتر له 700 هێلانه‌ی جاسوسی ئێران ، ته‌نیا له سلێمانی هه‌یه و ههڵدهسوڕن. ئه‌م ئاماره له هه‌ولێر ، دهۆک و سنوره ده‌سکرده‌کان ئه‌گه‌ر زیاتر نه بێت که‌متر نیه . سه‌نعه‌تی جاسوسی له شاره کورد نشینه‌کان و له سه‌ر سنوری ده‌ستکرد، هه‌وار به ماڵم له ژماردن نایه و کۆمه‌ڵگای توشی هه‌ڵامه‌ت و په‌تا کردووه . ئه‌ڵبه‌ته جه‌ماوه‌ری شه ریف و عه‌داله‌تخوازی کوردستان ، به هێچ شێوه‌یه‌ک پشتیوانی له‌م ڕه‌ونده جاسوسیه ناکه‌ن . هه‌ر بۆیه سیاسه‌ته‌کانی ئێران و تورکیا له زۆربه‌ی بواره‌کاندا سه‌رکه‌وتوو نه بوه و شکستی هێناوه . به سه‌رفی پاره‌ی زۆر ، مێشک شوردنه‌وه، خه‌ڵه‌تاندنی فه‌قیرو ده‌س ته‌نگ و هه‌ژاری کورد ئوڕگانه سیخوڕه‌کانی هه‌ڵده‌سوڕێنێت . هه‌ندی مرۆڤی بێ ویجدانیش هاوکاری داگیرکاران ده‌که‌ن .دڵنیام هاوسێکانی حکومه‌تی هه‌رێم له‌م دوو ئێداره‌ی باشوری کوردستانه ، که پارتی و یه‌کێتی به سه‌ر جه‌ماوه‌ری خه‌ڵکدا، دایان سه‌پاندوه ، ئه‌وپه‌ری که‌ڵکی خۆیان وه‌ر ده‌گرن و له حه‌قیقه‌تدا ناکۆکیه‌کانی پارتی ، یه‌کێتی و حیزبه ئیسلامیه‌کان به‌ستێنی چاک و له باریان، بۆ جاسوسی خولقاندوه . هه‌ڵویستی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ده‌رحه‌ق به چهتهوانان و جه‌رده‌وانانی تان و پۆ ئاوریشم و ئاکار گڵاو و بێز هێنه‌ر که، نه ئاسمان ههڵیاندهکێشێ و نه زه‌مین هه‌ڵیانده‌لووشێ ، و له لایه‌ن حکومتی هه‌رێمه‌وه دیوه‌خان و کولتوری فیئودالیان بۆ زیندوو ده‌کرێته‌وه ، سه‌رده‌میانه، جوان و مه‌نتیقیه . گۆڕان داکۆکی له پڕۆسه‌ی دیوه‌خان و زیندوو کردنه‌وه‌ی خێڵ و تایفه ناکات .
12- هه‌ڵویستی شه‌فاف، لێڵ و تاریکی بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان !
بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان ، هه‌ڵویستێکی ڕۆشنی سه‌باره‌ت به حکومه‌تی دینی نیه ونا ڕاسته‌و خۆ له هیپۆکراسی دیفاع ده‌کات . گه‌شبینی بێ هاوتا سه‌باره‌ت به یه‌کگرتوویی ڕێزه‌کانی گۆڕان بڵاو ده‌کاته‌وه . سه‌باره‌ت به زیندانیه عادی و سیاسیه‌کانی و ئه‌وانه‌ی له لایه‌ن حیزبه‌کانه‌وه به نهێنی زیندانی کراون خاون هه‌لویستێکی ڕوون و شه‌فاف نه بووه و ئه‌گه‌ریش هه‌بوه که‌م و شایانی باس کردن نیه . مافی زیندانیه‌کان له هه‌رێمی کوردستان به هوی چه‌ند ئێداره و چه‌ند بڕیار و چه‌ند ناوچه‌ی چکۆله‌وه پێ شێل کراوه و ئه‌م دیارده‌یه له ماسمیدیای گۆڕاندا که‌م ڕه‌نگه و یا هه‌ر نیه . دوو ئۆڕگان به ناوه‌کانی ئاسایش و زانیاری، بڕیار ده‌رن و به مه‌یلی خۆیان ده‌گرن، زیندانی ده‌که‌ن و ئازادیخوازان ده‌شارنه‌وه . هیچ کام له حیزبه‌کانی خاوه‌ن ده‌سه‌ڵات و ته‌نانه‌ت ئیسلامیه‌کانیش، سه‌باره‌ت به ڕاونان و کوشتنی رۆژنامه‌وانان وه‌ک گیان به‌خت کردووانی سه‌نگه‌ری قه‌ڵه‌م : سه‌رده‌شت عوسمان ،سۆران مامه حه‌مه و کاوه گه‌رمیانی هیچ چه‌شنه به‌رپرسیاره‌تی له ئه‌ستۆ ناگرن و ئه‌گه‌ریش قسه یه‌کیان کردبێت و هه‌ڵویستێکیان گرتوه له ژێر فشاری بیر و ڕای گشتی و خه‌باتی سه‌ر شه‌قام بوه . ئێستا ئه‌گه‌ر که‌سانێک ماده‌ی هۆشبه‌ر و ئازار شکێن دهکڕ ن ودهفرۆش و زیندانی ده‌کرێن ، ئه‌مه حیسابێکی جیایه و ئه‌رکی سه‌رشانی ئه‌و دوو ئوڕگانهیه ، که ئه‌منیه‌تی هه‌رێمیان قه‌بوڵ کردووه . بزووتنهوهت گۆڕان موخالیفی جیددی شێوه‌ی حوکمڕانی ئێستای باشوری کوردستانه وقاڵب و فورمی دوو ئیداره‌یی به ترسناک ته‌رجومه و لێک ده‌داته‌وه.
* * * * *
ڕوونکردنه‌وه و زانیاری ی پێویست :
1- ئۆباما ، له هه‌ڵمه‌تی خۆ کاندید کردن بۆ پۆستی سه‌رۆک کۆماری و پێناسه‌ی خۆی به جه‌ماوه‌ری ئامریکا له وشه‌ی چه‌ینج که‌ڵکی وه‌ر گرت . به‌و مانایه که یانی سیاسه‌تی ئامریکا ده‌بێ ڕه‌یل و مه‌سیر بگۆڕێت . ” change ”
2- گاریباڵدی خه‌ڵکی ئیتالیا بوو ، و حکومه‌ته پرژ و بڵاوه‌کانی ئیتالیای خسته سه‌ر یه‌ک و قه‌واره‌یه‌کی جیهانی بۆ خاکی یئستای ئیتالیا ده‌سته به‌ر کرد . دووڕگه‌ی سیسیلی خسته سه‌ر ئێتالیا و هه‌ر بۆیه خه‌ڵکی سیسیل ، زۆر له و هه‌ڵویست و کاره‌ی گاریبالدی ناڕازین .
3- بیسمارک خه ڵکی ئاڵمان بوو . هه‌موو دۆک نشین وئامارهته پرژ و بڵاوه‌کانی ئاڵمانی خسته سه‌ر یه‌ک و قه‌واره‌ی جیوگرافیایی ئه‌مڕۆی ئاڵمانی پێک هێنا .
4- سیمون بولیوار . خه‌ڵکی ئامریکای لاتین بوو . که دژی ئیستعماری ئیسپانیا شۆڕشی کرد و وڵاتانی ئامریکای باشوری ڕزگار کرد .
* سه‌رچاوه‌ی ئینگلیزی:
1- Kurdish politics in the middle east . by: Nader Entessar
2 – The kurdish genocide , anfal and its impact on society , the human psyche and the environment . by : Dr, kareem toufiq 2013
3 – The soviet union and the kurds: Astudy , Wilson N. jr, 1965 of national minority .
4 – Mullahs without mercy . Human rights and nuclear weapons by: Geoffrey Robertson 2012
سه‌رچاوه‌ی کوردی :
1 – نیشتمان ، بڵاو که‌ره‌وه‌ی بیری کۆمه‌ڵه‌ی ژێ – کاف : عه‌لی که‌ریمی
2- درۆ و دراو، ژیان و نهێنیه‌کانی نه‌وشیروان مسته‌فا به‌رگی 1و 2 ، به‌ده‌م ڕێگاوه گوڵ چنین، حکومه‌تی کوردستان ( کورد له گه‌مه‌ی سۆڤێتیدا ) ،له که‌ناری دانوبه‌وه بۆ خڕی ناوزه‌نگ، په‌نجه‌کان یه‌کتری ده‌شکێنن: نه‌وشیروان مسته‌فا ئه‌مین .
3- مێژوویه‌ک له ئاگر : جه‌میل بایک (هه‌ڤاڵ جومعه)
4- چۆن چه‌پکێک و کام مێژووی کۆمه‌ڵه : حیکمه‌ت محه‌مه‌د که‌ریم ( مه‌لا به‌ختیار )
5- ئه‌زمون و یاد : پشکۆ نه‌جمه‌دین 2011
6- ئاده‌مزاد له کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا، چاپی دووه‌م ا1999 : عبدولخالق مه‌عرووف
* منابع فارسی :
1- از حجرههای سالوس تا غرفههای سوپر لوکس : علیرچا نوری زاده
2- کردستان در بگن ” مدرنیزاسیون ” و انقلاب : معروف کعبی
3- تاریخ سیاسی و جغرافیایی مردم کرد ، از شرقی ترین تا غربی ترین : غلامرچا انصاف پور .
4- پس از هزار و چهار صد سال : شجاع ا‌لدین شفا
سوید ، پاییزی 2014 زاینی