هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

لاوێكی خەڵكی هەڵەبجە لە كۆبانی خۆی تەقاندەوە

ئەمڕۆ شەش ئۆتۆمۆبیلی بۆمبڕێژكراو لە شاری كۆبانێ لە رۆژئاوی كوردستان لەلایەن چەكدارانی(داعش)وە تەقێندرانەوە و یەكینەكانی پاراستنی گەلیش رایدەگەیەنێت كە یەكیك لە خۆكوژەكان لاوێكی خەڵكی شاری هەڵەبجە بووە.


پۆلات جان وتەبێژی یەكینەكانی پاراستنی گەل (YPG) لەسەر لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی توویتەر بلاوكردەوە كە، ‘ئەو تیرۆریستەی بەیانی ئەمرۆ لە گەڕەكی باكوور (الشمال) لە رۆژهەڵاتی كۆبانێ خۆی تەقاندەوە، خەڵكی باشووری كوردستانە و ناوی گئەكرەم خالیدە” و خەڵكی شاری هەڵەبجەیە’.
لەبارەی زەرەر و زیانەكان بەهۆی تەقینەوەكانەوە ناوبراو رایگەیاندووە كە، ‘لە ئەنجامی تەقینەوەكان هیچ زەرەرێكمان نەبووە’.
دەوترێ ئەمڕۆ چەكدارانی داعش ئۆتۆمۆبیلێكی بۆمبڕێژكراویان لە نزیك بازاڕی میوەی كۆبانی تەقاندووەتەوە و ئۆتۆمۆبێلێكی دیەكشییان لە نزیك مزگەوتی رەشاد تەقاندووەتەوە و لە رۆژهەڵاتی شاری كۆبانێش دوو ئۆتۆمۆبیلیان تەقاندووەتەوە، كە یەكێكییان لە نزیك ناوەندیی شارەكە بووە
دوو ئۆتۆمۆبێلی دیكەشییان لە بەشی باشوور و رۆژئاوی شارەكە تەقاندووەتەوە و ژمارەی زەرەر و زیانە ماددی و گیانییەكانیش تا ئێستا ئاشكرا نەبووە.
بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی باسنیوز، شەڕی كۆڵان بە كۆڵانی نێوان شەڕڤانان و چەكدارانی داعش لە شەقامەكانی ناو كۆبانێ و دەوروبەری بەردەوامە، هەواڵەكانیش باس لە پێشڕەوییەكی شەڕڤانە كوردەكان دەكەن و ئامژە بۆ ئەوە دەكن كە چەند ناوچەیكەیان لە ژێر كۆنتڕۆڵی داعش دەرهێناوەتەوە و چەكدارانی داعش لە چوار قۆڵەوە لە بەشی باشووری كۆبانێ هێرشییان هێناوە، بەڵام شەڕڤانان توانیویانە بەرپەرچی هێرشەكە بدەنەوە و شەڕ و پێكدادانەكانیش تا ئامادەكردنی ئەو هەواڵە بەردەوامە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.