هه‌ینی 2 حوزه‌یران 2023

كچە خوێندكارێكی بۆكانی بە دانانی بارمتە لە زیندان ئازاد كرا

ئەفسانە بایزیدی كچە خوێندكاری خەڵكی شاری بۆكان پاش نزیك بە 4 مانگ دەستگیر كران، بە دانانی بارمتە بە شێوەی كاتی لە زیندان ئازاد كرا.

هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن كە، رۆژی شەممە رێكەوتی ١٩ی رەزبەر، ئەفسانە بایزیدی، كە رێكەوتی ٥ی پووشپەری ئەمساڵ، لە كاتێكدا لە زانكۆی پەیام‌نووری مەراغە سەرقاڵی خوێندن بوو، لەلایەن “خواهران زینبه (خوشكانی زەینەبە)”ـەوە سووكایەتی و جوێنی پێدرابوو، كە بەهۆی پەرچەكدار بەو كەسانە، لەهەمان رۆژدا و پاش گەڕانەوە بۆ شاری بۆكان دەستگیر كرابوو.
بە دانانی بارمتەیەكی ١٥٠ ملوێن تمەنی، هەتا كاتی دادگایی كرانی بە شێوەی كاتی ئازاد كرا.

دەوترێ ئەفسانە بایزیدی كە لەو ماوەیەدا لە ژووری تاكە كەسیی ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكانی بۆكان، مەهاباد و ورمێ لە دەستبەسەریدا بووە، هەتا ئێستا تۆمەتەكەی پێ رانەگەیەندراوە.

ئەو كچە خوێندكارە لە ماوەی دەستبەسەربوونیدا ٢٣ رۆژ مانی لە خواردن گرتبوو، كە بەو هۆیەوە تووشی لاوازیی جەستەیی هاتووە.

یەكێك لە كەسە نزیكەكانی بنەماڵەی بایزیدی كە نەیویست ناوی ئاشكرا بكرێت، بە هەواڵنێریی كوردپای وتووە: ئەفسانە لە ماوەی دەستگیر بوونیدا هەموو رۆژێك لێپرسینەوە و هەڕەشەی مەئموورانی وەزارەتی ئیتلاعاتی لێكراوەو بەردەوام بەرەوڕووی ئەشكەنجەی دەروونی بووەتەوە.

جێگای وەبیرهێنانەوەیە، ناوبراو ساڵی رابردووش دەستبەسەر كرا و دواتر لەلایەن دەزگای قەزایی كۆماری ئیسلامیەوە حوكمی ٢ ساڵ زیندانیی هەڵپەسێردراوی بۆ بڕایەوە و دواتر بۆ درێژەدان بە خوێندن لە زانكۆی پەیام‌نووری بۆكانەوە بۆ زانكۆی پەیام‌نووری شاری مەراغە دوور خرایەوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.