هه‌ینی 2 حوزه‌یران 2023

بەڕێوەچوونی خۆپیشاندانی پشتیوانی لە كۆبانی لە دێولان و بیجاڕ / بەوێنە

رۆژی یەكشەممە 20ی مانگی رەزبەر وەكوو باقی شوێنەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان، شارەدێی دێولان و شاری بیجاڕ هاوپشتی و هاوخەمی خۆیان بۆ خەڵكی خۆڕاگری شاری كۆبانی و مەحكوم كردنی جینایەتەكانی داعش دەربڕی.

لەم خۆپیشاندانە ناڕەزایی دەربڕینانەدا كە بە بەشداریی ژمارەیەكی بەرچاو لە خەڵكی ئەو ناوچانە بەڕێوە چوو دروشمگەلێكی وەكوو”كۆبانی لە تەنیا نیە و كۆبانی لە خۆمانە” و پلاكارد و تراكتكی زۆریش بۆ ئەو مەبەستە لە سەر دەستی بەشداربووان هەڵكرابوو.

شایانی باسە، هێرشەكانی داعش بۆ سەر كۆبانی كۆدەنگیەكی هاوڵاتیانی هەموو جیهانی بۆ ناڕەزایی بەرانبەر بە كەمتەرخەمی وڵاتانی رۆژئاوایی و ئامریكا كۆكردووەتەوە و یەكدەنگیەكی بەهێزیشی لە نێوان كوردنی هەموو جیهان دروست كردووە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.