هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

زیاتر لە 150 پێشمەرگە و خەڵكی مەدەنی شەهید و بریندار بوون

پاش ئەوەی‌ ئەمڕۆ سێ تەقینەوەی‌ خۆكوژی شارۆچكەی‌ قەرەتەپەی‌ كردە ئامانج، بریندارێكی‌ زۆر گەیشتۆتە نەخۆشخانەكانی‌ سلێمانی‌، كەلار و كفری و 6 ئۆتۆمبێل تائێستا بریندار گەیەنراوەتە نەخۆشخانەی‌ فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی خەندان، قەرەباڵغییەكی‌ زۆریش لە نەخۆشخانەی‌ فریاكەوتنی‌ سلێمانی‌ هەیە و هێزەكانی‌ پۆلیس هاتوچۆیان قەدەغە كردووە بۆ ناو نەخۆشخانەكە.

بە پێی زانیارییەكان تائێستا 14 بریندار گەیەنراونەتە نەخۆشخانەی‌ فریاكەوتن و حاڵەتەكانیشیان لەنێوان سوك و قورسدایە، یەكێك لە بریندارەكانیش گیانی بەخت كردووە.

وەهاب ئەحمەد، بەڕێوەبەری ناحیەی قەرەتەپە بە برینداری بە خەندانی راگەیاندووە كە، پێدەچێت تەقینەوەكان لە رێگەی ئۆتۆمبیلەوە بووبێت و هەریەك لە بارەگاكانی بەڕێوەبەرایەتی ناحیە و ئاسایش و كۆمیتە و فەرمانگەی كارەبا و پێشمەرگە دێرینەكان كراونەتە ئامانج.

وتیشی كە یەكێك لە ئۆتۆمبیلەكانی بینیووە كە تەقیووەتەوە و خۆشی لەو تەقینەوانەدا بریندار بووە و ژمارەیەكی زۆریش شەهید و بریندار هەیە كە زۆربەیان پێشمەرگەی دێرین و ئاسایش و پۆلیسن.
هاوكات سەڵاح بابان، ئەندامی ئەنجومەنی شارەوانیی قەرەتەپە بە خەندانی راگەیاندووە كە تائێستا زیاتر لە 20 شەهید و دەیان بریندار هەیە كە دۆخی تەندروستی زۆربەی بریندارەكان ناڵەبارە.

لە لایەكی دیكەوە هەواڵنێریی رووداو رایگەیاند, كە تا ئێستا 43 شەهید و 113 بریندار هەیە و پێدەچێ ئامارەكان لەمە زیاتر بن. بەڵام هەتا ئێستا هەواڵ و زانیارییەكی یەكلاكەرەوە بڵاو نەبووەتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.