یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

كۆمەڵێ شاخەوانی سنەیی بە بۆنەی رۆژی جیهانی منداڵ پشتیوانیان لە منداڵانی كۆبانی و شەنگال كرد / بەوێنە

كۆمەڵێكی بەرچاو لە شاخەوانە سنەییەكان لە دوو گرووپی جیاوازدا و بە بیانووی رۆژی جیهانی منداڵ، پشتیوانی خۆیان بۆ منداڵانی لێقەوماوی شەنگال و كۆبانی راگەیاند.

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، لە ماوەی رۆژانی رابردوودا و لە دوو شوێنی جیاجیادا كۆمەڵێ لە شاخەوانە سنەییەكان كە ژمارەیەكیان لە ئاوایی حەسەن ئاوا و ژمارەیەكی دیكەشیان لە شاخی ئاوییەر سەركەوتن، پشتیوانی قووڵی خۆیان بۆ منداڵان و بە گشتی خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی و منداڵان و خەڵكی لێقەوماوی شەنگال دەربڕی.

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە لە ماوەی رۆژانی رابردوودا بە دەیان هەزار كەس لە خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستان لە شارەكانی ئەو بەشەی كوردستان و لە دەرەوەی وڵات پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی كۆبانی و ئیدانە كردنی هێرشی جینایەتكارانەی چەكدارانی داعش بۆ سەر خەڵك و خاكی كوردستان بە توندی مەحكوم كرد.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.