یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

سێ دەرهێنەری سینەما خەڵاتەكانی خۆیان پێشكەشی كۆبانی كرد

سێ دەرهێنەری سینەما پاش وەرگرتنی خەڵاتگەلێكی جۆراوجۆری فستیڤاڵی فیلمی بەیروت، خەڵاتەكانی خۆیان پێشكەشی هاوڵاتیان و خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی كرد.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی دویچەولە، لە دەیەمین خولی فستیڤاڵی نێودەوڵەتی فیلمی بەیروت كە رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی رەزبەر كۆتایی پێهات، فیلمی “زستانی ئاخر” لە دەرهێنانی سالم سەڵواتی خەڵاتی باشترین فیلمی چیرۆكی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و هەروەها باشترین فیلمنامەی بەدەستهێنا و سالم رایگەیاند كە ئەو خەڵاتە پێشكەشی خەڵكی خۆڕاگر و مقاومی كۆبانی دەكات.

لە بەشی كورتە فیلمیشدا فیلمی “ماڵی پوور” لە دەرهێنانی تۆفیق ئەمانی خەڵاتی زێوی پێ بەخشرا. هەروەها عەدنان زەندی بە كورتە فیلی “پەپوولەكان” لەم فستیڤاڵەدا بەشداریی كرد و خەڵاتی سێهەمی بەدەستهێنا.

هەركام لە تۆفیق ئەمانی و عەدنان زەندی كە لەو فستیڤاڵەدا خەڵاتیان وەدەستهێنا خەڵاتەكانی خۆیان پێشكەشی هاوڵاتانی خەباتكاری كۆبانی كرد.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.