هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كوژرانی 7 كەس بە هۆی كەوتنە خوارەوەی فڕۆكەی نیزامی لە ئێران

شەوی رابردوو فڕۆكەیەكی نیزامی ئێرانی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستانی ئێران كەوتە خوارەوە و 4 بەرپرسی هێزە ئینتزامیەكانی ئێران لەو رووداوەدا تیاچوون.

ئەو فڕۆكەیە كە فڕۆكەیەكی بچووك و لە جۆری پەروانەیی بوو درەنگانێكی شەوی رابردوو لە تارانەوە بەرەو زاهیدان دەڕۆیشت، كە سەرلەبەیانی ئەمڕۆ پارچەكانی فڕۆكەكە دۆزرایەوە.

فڕۆكەكە سەر بە هێزی ئینتیزامی (پۆلیس) ئێران بوو و جیا لە 4 بەرپرسی هێزی ئینتیزامی ئێران كە سیانیان پلەی سەرهەنگیان هەبوو، یەكێكیان پلەی سەردار بوو، 3 خزمەتگوزاری فڕۆكەیشی تێدا بوو كە ئەوانیش گیانیان لەدەستداوە.

فەرماندەی هێزە سنوورییەكانی ئێران قاسم رەزایی سەبارەت بە ئەگەری هێرشكردنە سەر ئەو فڕۆكەیە و هۆكاری كەوتنە خوارەوەی وتی: “ئەو فڕۆكەیە هیچ هێرشێك نەكراوەتە سەری و خۆی كەوتووەتە خوارەوە، كە تاوەكو ئێستا دیار نییە هۆكارەكەی چییە”.

ئەمە لەحاڵێكدایە كە لە ماوەی چەند رۆژی رابردوو 4 كەسی دیكە لە هێزە نیزامیەكانی كۆماری ئیسلامی ئێران، لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان بە دەستی چەكدارانێكی نەناسراو كە گومان دەكرێ سەر بە گرووپی “جیش العدل”بن كوژران

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.