هه‌ینی 2 حوزه‌یران 2023

لە سێدارەدانی هاوڵاتیەك لە زیندانی ناوەندیی شاری سنە

كاربەدەستانی زیندانی ناوەندیی شاری سنە حوكمی سێدارەی زیندانییەكیان خستە بواری جێبەجێ‌كردنەوە.

هەواڵەكان باس لەوە دەكەن كە، سەرلەبەیانی رۆژی پێنجشەممە 17ی مانگی رەزبەر لاوێكی تەمەن ٢٨ ساڵ بەناوی حەیدەر كوڕ حاجی عومەر لە زیندانی سنە بە تاوانی كوشتنی بە ئەنقەستی كەسێك لەسێدارە دراوە.

حەیدەر خەڵكی ئاوایی “كانی سانان”‌ سەر بە شاری مەریوان بوو، كە بە تۆمەتی كوشتنی كەسێكی خەڵكی باشووری كوردستان، حوكمی لەسێدارەدانی بۆ دەركرابوو.

تەرمی ئەو لاوە كوردە، هەمان رۆژ لەئاوایی ” ریخەڵان”‌ لە شرای مەریوان بە خاك سپێردرا.

لەسێدارەدانی ئەو زیندانییە لەحاڵێكدایە كە دوو حەفتە لەوەپێش ئەحمەد شەهید رێپۆرتێری تایبەتی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان بۆ كاروباری مافی مرۆڤی ئێران لە نوێترین راپۆرتی خۆیدا، ئاماژەی بە لەسێدارەدرانی٨٢٥ كەس لەئێران ( پووشپەڕی ٩٢ هەتا پووشپەڕی ٩٣) كردبوو و ئەو ئامارە دەرخەری چوونە سەرەوەی رێژەی سێدارەكان لەئێران و لە سەردەمی سەرۆك كۆماریی حەسەن رۆحانیە كە باسی لەوە كردبوو كە دەوڵەتەكەی وا لە ژێر ناوی تەدبیر و هۆمێد كار دەكات، چاكسازیگەلێكی زۆر بەتایبەت لە بواری سیاسی، ئێعدام و ئازادیە مەدەنی و كۆمەڵایەتیەكاندا ئەنجام دەدات.

پێشتریش بان كی‌مۆن، بەرپرسی گشتیی رێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان لە راپۆرتی ساڵانەی خۆیدا، نیگەرانی خۆی سەبارەت بە چوونەسەوەری رێژەی ئێعدامەكان لە ئێران دەربڕیبوو.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.