چوار شه‌ممه‌ 20 تشرینی دووه‌م 2024

ئەمڕۆ رۆژهەڵاتی كوردستان لە مانگرتندا بوو

ئەمڕۆ لە چەند شارێكی رۆژهەڵاتی كوردستان وەك “سنە ، نەغەدە ، محەمەد یار ، بۆكان “چەند شارێكی تر  زۆرینەی دوكاندارەكان وەك پاڵپشتیەك بۆ كۆبانێ و مەحكوم كردنی هاوكارییەكانی توركیە بۆ داعش لەماڵەوە مانەوەو دووكانەكانیان داخست.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی خەندان: “زۆرینەی خەڵكی شاری سنە  بایكۆتی كاركردنیان كردووەو ئەمڕۆ شەممە 19ی مانگی رەزبەر لە ماڵەوە مانەوەو نەچوونە سەركارەكانیان و دووكانەكانیشیان داخست” و وەك ناڕەزایەتیەك دژی هاوكاریەكانی توركیە بۆ چەكدارانی داعش تا كۆماری ئیسلامی بەفەرمی دوا لە توركیە بكات كە هاوكارییەكانی ڕابگرێت و فشار دروست بكات لەسەر كۆمەڵگای نێودەوڵەتی تا بەهانای خەڵكی كۆبانێەوە بچن .

بەختیار پیرخزری لەو بارەوە رایگەیاندووە كە: “زۆرینەی دووكانەكانی شاری سنە داخرابوون ئەمە جگە لەوەی هاوخەمی دەربڕین بوو وەك كاردانەوەیەكیش بوو بەرامبەر بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران كەهەڵوێستێكی ڕونی نیە بەرامبەر بە كۆبانێ و دەربڕینی پاڵپشتیشە بۆ خەڵكی خۆڕاگری كۆبانێ و شەرڤانانی یەپەگە”.

جەلال رەحمانی، دانیشتوی شاری “نەغەدە”ش لەوبارەوە بە خەندان راگەیاندووە كە، “خەڵكی شاری نەغەدە، نەڕۆیشتنە سەركارەكانیان وەك پاڵپشتیەك بۆ خەڵكی شاری كۆبانی كە تا ئێستا لە جەنگ و ڕوبەڕوبوونەوەدان لەگەڵ گروپێكی دڕندەی وەك داعش و لەڕۆژانی ڕابردووش بە خۆپیشاندان پاڵپشتی  خۆیان بۆ خەڵكی خۆڕاگری ئەو شارە دووپات كردووەتەوە”.

هەروەها دەوترێ، نەك تەنها لە سنە و نەغەدە بەڵكوو لە محەمەد یار لە بۆكان لە بەشێكی شاری رەزاییە و لە چەندین قەزای بچوكی رۆژهەڵات ئەو بایكۆتە كراوەو هەموشیان دەیانەوێت لەو ڕێیەوە فشار دروست بكەن بۆ ئەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران داوا لەكۆمەڵگای نێودەوڵەتی بكات  تا هاوكاری كۆبانێ بكرێت، چونكە ئەو پلانە لە ئێستادا دژی كوردانە و  داواش لە توركیە بكات كە هاوكاریەكانی بۆ داعش ڕابگرێت .

ئەمەش لەحاڵێكدایە كە ماوەی 26 رۆژە لە شاری كۆبانێ لەلایەن گروپی چەكداریی داعش هێرشی توندی دەكرێتە سەر بەڵام سەرجەم هێرشەكانیان لەلایەن شەڕڤانانی یەپەگە تێكشێندراون و تواینوانە بەشێوەیەكی ئازایانە بەرگری لەو شارە بكەن و روبەروی داعش ببنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.