پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

سنەی شۆڕشگێڕ و سوور ئەمجارە سەرتاپا لە پتشویانی لە بەرخۆدانی كۆبانی

بە دەسپێكی هێرشی وەحشیانەی فاشیستەكانی تا ددان چەكداری دەوڵەتی ئیسلامی ئێران و شام (داعش) بۆ سەر كوردستان و كوشتاری بەكۆمەڵی كوردانی ئێزێدی و داگیركدنی شەنگال و بەرخۆدانی خەڵك هاوكت لەگەڵ هێزی پێشمەرگە لە باشووری كوردستان، خەڵكی رۆژهەڵاتی كوردستانیش خۆیان لەم كارەساتە بە دوور نەبینی.

لەم نێوەدا هێزی پێشڕەوی كۆمەڵگا هاوتەریب لەگەڵ رەوت و دامەزراوەی بیرمەند، سیاسی و مەدەنیەكان بە وەڕێخستنی كەمپەینی پشتیوانی و هەستی هاودەردی لەگەڵ خەڵكی شەنگال لە زەحەتكێش و ئاوارەی باشوورەوە بگرە تا گەمارۆی رۆژئاوای كوردستان و بەرخۆدانی خەڵكی قارەمان و هێزەكانی پاراستنی گەل و بە هۆی بانگەوازی هێزە سەربەخۆەكان و چالاكانی مەدەنی لە شاری سنە و هەروەها لە شارەكانی دیكەی كوردستان بە هەستێكی قارەمانانە و بە دەربڕینی بێزاریی خۆیان لە گۆڕەپانە سەرەكیەكانی شارەكان كۆبوونەوە. لە شاری سنە لە رۆژی چوارشەممە ئەم كۆبوونەوە ناڕازییانە دەستی پێ كرد. لەم رۆژەدا لاوانی خرۆشاو و شۆڕشگێڕ كتژمێر4ی دوانیوەڕۆ لە مەیدانی ئازادی بە كۆبوونەوەیەكی مەدەنی پشتیوانی خۆیان بۆ خۆڕاگریی كۆبانی پشتیوانیان كرد. لەم رۆژەدا لە لایەن “كۆمیتەی پتشوانی لە كۆبانی” بنگەوازێك بۆ رۆژی پێنجشەممە لە نێوان بەشداربووان بڵاو كرایەوە و دوا لە خەڵك كرا كە لەم كۆبوونەوە بە هاوئاهەنگی دامەزراوە خەڵكیەكان و چالاكانی كۆمەڵایەتی، سیاسی و مەدەنی كە بەشداری ە كۆبونەوە ناڕەزاییەكەدا بەشداری بكەن.
بەنامەڕێژیی پێویست بۆ ئەم كۆبوونەوە كۆمەلایەتیە ئەنجام درا و كۆبوونەوەیەكی گەورە لە مەیدانی ئێقباڵ بەڕێوە چوو. ئەم كۆبوونەوە بە بەشداریی هەزاران كەس لە كاتژمێر 4 و نیوی دواڕۆژ درێژەی كێشا. لەم خۆپیشاندانەدا خەڵكی شۆڕشگێڕ و خەباتكارانی شار سنە وێڕای وتنەی دروشم، پشتیوان و هۆگریی بێ درێغی خۆیان لە خەبات و بەرخۆدانی كۆبانی راگەیاند و پشتیوانی هێزە ئیمپرالیستیەكانی ناوچەكەین بۆ پشتیوانی كردن لەم هێزە دواكەوتووە ناوچەییەیان مەحكوم كرد. شور و ئەنگیزەیەكی بێ وێنە لە نێوان خەڵكدا بوونی هەبوو و لایەنگەلێكی جۆراوجۆری سیاسی و مەدەنی بە هاوئاهەنگی یەكتر وێڕای مەشقی هاوكاری و لەبەرچاو گرتنی بایەخە یەكگرتووانە و بەڵگە دێمۆكراتیكەكان خۆیان نمایش كرد. ئەم كۆبوونەوەیە كە بە بێ تێكهەڵچوون و توندوتیژی لەگەڵ هێزە ئەمنیەتیەكان كە بە توندی كۆبوونەوەكەیان لە ژێر چاودێریدا بوو، كۆتایی پێهات. هەمیسان لە لایەن “كەمپەینی كۆبانی بە تەنیا نەهێڵین” بۆ بەشداریی هەمە لایەنەی خەڵك لە خۆپیشاندانە ناڕەزاییەكانی رۆژی هەینی كە بە ئیزنی حكومەتی پاش نوێژی هەینی هاتە ئاراوە، بەشدارییەكی بەرین و بەرچاو روویدا.
بە پشتیوانی “كۆمیتەی پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی” رێوڕەسمی ناڕەزایی لە سێ ریانی شاپوور بەرەو مەیدانی سەرەكی شاری سنە دەستی پێ كرد. خەڵكی شۆڕشگێڕی شاری سنە لە ریزێكی درێژدا بە هەڵ”رتنی پلاكارت و تراكتگەلێك بە رەنگی سوور و بە وتنەوەی دروشمگەلێكی شۆڕشگێڕانە، خۆیان لەگەڵ خەڵكی كۆبانی و بەرگریكارانی شۆڕش لە بەرەیەكی یەكڕیز پێناسە كرد و بە ئاگرتێبەردانی ئاڵا رەشەكانی داعش و توركیە پەیامێكی بەهێزیان دایە دەسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی. لەم رێپێوانەدا كە بەرپرسانی دامەزراوە ئەمنیەتی و دەوڵەتیەكان بەشدار بوون، خەڵك بە بێ هیچ ترس و دڵەڕاوكەیەك لە توندوتیژی هێزە ئەمنیەتیەكان دەنگی بەرزی شۆڕشگێڕانەی خۆیان هەڵبڕی.
دروشمەكانی سنە:
هەر كۆبانیە_سەرچاوەی یەكسانیە، سنە هەمان كۆبانیە، سەرچاوەی یەكسانیە و بەو چەشنە رێز و خۆشەویستی خۆیان پێشكەشی یەكینەكانی پاراستنی گەڵ لە كۆبانی كرد. كەسی هەست بزوێنی خۆپیشاندانەكە هەر دەم پڕ تین و تەوژم دەبوو و دامەزراوە ئەمنیەتی و ئینتزامیەكان بە هەست كردن بەو دۆخە لە هەوڵی ئامام كردنەوەی ناڕازیاندا بوون و بە پەیوەندیی لەگەڵ بەرپرسان و هێزەكانی خۆیان لە هەوڵی كۆتایی هێنان بە رێوڕەسمەكە و خۆبواردن لە تێكهەڵچوون بوون. خۆپیشاندەران گەیشتنە گۆڕەپانی سەرەكی شار و بەڕێوەبەری بەرنامەكە بە وتنەوەی چەند رەستەیەك هەستی پڕ لە شۆڕشگێڕی خەڵكی گەیاندە لووتكە. رەحیم لوقمانی شاعری ناسراو و بە بەڵێنی كوردستان بە خوێندنەوەی شێعر لە هەمبەر بەرخۆدانی گریلاكانی پاڕێزی كۆبانی بەشداربووانی كۆبوونەوەكەی هێنایە جۆش و خرۆش.
جاڕنامەیەكی چەند بەندی خوێندرایەوە. لەم جاڕنامەیەدا كە داوا لە سكرتێری رێكخڕاوی نەتەوەیەكگرتووەكان و كۆمەڵەی نێودەوڵەتی كرابوو كە، لە خێراترین كاتدا یارمەتیە مرۆڤدۆستانەكانی خۆیان بگەێننە دەستی خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی. هەروەها داوا لە دەوڵەتی باشووری كوردستان كرابوو كە هەوڵە پێویستەكانی خۆیان بۆ پشتیوانی لە كۆبانی بخەنەگەڕ. هەروەها داوا لە دەسەڵاتی ئێران كرا كە پشتویانیەكانی خۆیان بۆ بەرگری لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی بخەنە گەڕ. وتاربێژی كۆتایی رێوڕەسمەكەی شاری سنە، عەلەوەی نوێنەری ئەو شارە لە مەجلسی كۆماری ئیسلامی بوو كە، پشتیوانی نوێنەرانی خەڵكی كوردستان بۆ خەڵكی كۆبانی راگەیاند.
خۆپیشاندەران بە وتنەوەی دروشمگەلێكی شۆڕشگێڕانە و هەڵگرتنی پلاكارتی سوور لە مەیدانی سەرەكی شاری سنە، جارێكی دیكە پیشانیاندا كە خەڵكی سنە هێشتاكە وێڕای تێپەڕینی 35 ساڵ بەسەر دەسەڵاتی كۆماری ئیسلامی درێژە بە خۆڕاگری دەدەن و هێشتاكە وێڕای ئەوەیكە پشتیوانی بەرەنگاریی شۆڕشگێڕانەیان لە ئەزموونەكانی خۆیاندا هەیە، ئاسۆی داهاتووی بزووتنەوەی جەماوەری خۆیان لەگەڵ هیچ دەسەڵات و رژیمێكی دواكوو هاوتەریب نابینن و هێشتاكە سوور و شۆڕشگێڕانە دەدرەوشێنەوە و لەسەر ئارمانە مرۆییەكانی خۆیان لەگەڵ هیچ دەسەڵات و رژیمێكی دواكەوتوو هاوتەریب نابینن و مل بە هیچ دەسەڵاتێكی هەڵقوڵاو لە دڵی فاشیزم و دەسەڵاتی پارێزەری سەرمایەداری نادەن
سنە: دامون ئاویەر

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.