هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

یەكەم ژنە پێشمەرگە لە شەڕی دژ بە داعش گیانی بەخت كرد

پاش ئەوەیكە لە رۆژئاوای كوردستان تا ئێستا چەندین كچە گریلا لە سەنگەرەكانی شەڕ بە دژی چەكدارانی داعش گیانیان بەخت كردووە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ یەكەم ژنە پێشمەرگەی باشووری كوردستانیش گیانی بەخت كرد.

بە وتەی سەرچاوەكانی هەواڵ نەقیب “رەنگین یوسف” كە لە سەنگەرەكانی بەرەنگاربوونەوە لەگەڵ چەكدارانی گرووپی ئیسلامی ناسراو بە داعش لە ناوچەی داقوق بریندار بوو، پاش ماوەیەك دەست و پەنجە نەرم كردن لەگەڵ مەرگ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 19ی مانگی رەزبەر لە نەخۆشخانە گیانی بەخت كرد.

ئەو ژنە پێشمەرگەیە هەفتەی رابردوو پاش هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر هێزەكانی پێشمەرگە لە ناوچەی داقوق بریندار بوو و پاش یەك هەفتە كە لە ژێر چاودێری وردی پزیشكی لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شاری سلێمانیدا بوو، سەر لە بەیانی ئەمڕۆ پاش 6 ساڵ پێشمەرگایەتی و چالاكی چەكداریی لە نێو هێزی ژنانی باشووری كوردستان، گیانی بەخت كرد.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.