یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

داعش شارێكی دیكەی عێراقی گرت و لە 13 كیلۆمتری “بەغدا”یە

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی “سی بی ئێس”ی ئەمریكا، چەكدارەكانی دەولەتی ئیسلامی (داعش) شارۆچكەی “ئەبوغرێب”یان كۆنترۆڵ كردووە، كە تەنیا 13 كیلۆمەتر لە شاری بەغدای پایتەختی عێراقەوە دوورە.

سی بی ئێس دەڵێت، چەكدارەكانی داعش بەرەو فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشڕەوی دەكەن و ترس هەیە لەوەی بە مووشەكی زەوی-ئاسمانەوە، كە لەسەر شان هەڵدەگیرێت، فڕۆكە مەدەنییەكان بكەنە ئامانج.

ئەفسەرێكی سپای عێراق بە سی بی ئێسی راگەیاندووە كە، ئێستا 60 هەزار سەبازی سپای عێراق لەنێو “بەغدا”ن و لە درێژەی پێشڕەوییەكانی داعشدا، هێزی زیاتریش رەوانەی بەغدا دەكرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.