كوژرانی بەرپرسێكی باڵای كۆماری ئیسلامی لە سیستان و بەلوچستان

سەر لەبەیانی ئەمڕۆ شەممە 19ی مانگی رەزبەر، بەرپرسێكی باڵای كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای سیستان و بەلوچستان كوژرا.

بە پێی راپۆرتی هەواڵنێریی حكومەتی مێهر، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ دوو كەسی نەناسراو بە دەمانچە هێرشیان كردووەتە سەر بەهرام باشندە، بەرپرسی كاروباری كۆمەڵایەتی فەرمانداریی ئیرانشار و لە بەردەم ماڵەكەی خۆی كوشتوویانە.

كوشتنی ئەو بەرپرسەی كۆماری ئیسلامی لە حاڵێكدایە، كە سێ رۆژ پێشتر چوار كەس لە هێزە ئەمنییەتیەكانی شاری سەراوانی هەمان پارێزگا، هێرشیان كرایە سەر و كوژران.

هێرشبەران دوو كەس بوون و لە كاتێكدا ناوبراو لە بەر دەرگای ماڵەكەی هاتووەتە دەر و ویستوویەتی بچێت بۆ شوێنی كارەكەی، بە جلی كرێكاری شارەوانییەوە چاوەڕێیان كردووە و بە دەمانچە پێكاویانە.

فەرمانداریی شاری ئێرانشار رایگەیاندووە كە، هێشتا شۆناس بكوژان و هۆكاری كوشتنی ناوبراو ئاشكرا نیە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.