یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

دەیان چالاكی مەدەنی و لەوانە 2 شاعیری ژن بانگ كرانە ئیتلاعات

بە پێی ئەو زانیاریانەی كە بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، بە دەیان چالاكی مەدەنی شارە جیاجیاكانی كوردستان بە هۆی خۆپیشاندانەكانی رۆژئانی رابردوو بە مەبەستی پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی و هەروەها مەحكوم كردنی هێرشەكانی چەكدارانی داعش، بانگ كراونەتە ئیدارەی ئیتلاعاتی كۆماری ئیسلامی ئێران.

هەواڵەكان لەبارەوە باس لەوە دەكات كە، زیاتر لە 50 كەس لە شاری سنە بانگ كراونەتە ئیدارەی ئیتلاعات، لە مەریوان زیاتر لە 35 كەس دەستگیر كراون كە ژمارەیەكیان ئازاد كراون و ژمارەیەكیان هێشتاكە بێ سەروشوێنن و بە دەیان كەسی دیكەش لەو شارە بانگ كراونەتە دادگا، لە مەهابادیش 12 كەس دەستبەسە كراون لە شاری سەردەشت 6 كەس كە سێ كەسیان تا ئێستا ئازاد كراون بەڵام سێ كەسیان بە ناوەكانی سیروان ساڵح زادە خەڵكی ئاوایی بێتووشە خوێندكاری پلەی دكتۆرا لە بواری زانستی سیاسی و هەروەها ژیان بەیگ زادە و وریا قازی زادە هێشتاكە لە دەستبەسەری دام و دەزگا ئەمنیەتی و ئیتلاعاتیەكانی كۆماری ئیسلامیدان.

هەروەها دەوترێ، دوو ژنە شاعیری و چالاكی فەرهەنگی شاری سنە بە ناوەكانی سیمین چایچی و كلسووم عوسمان پوور لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی شارەكەوە بانگ كراون و لێپرسینەوەیان لێكراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.