چوار شه‌ممه‌ 17 نیسان 2024

بەرپرسی ماڵپەڕی شار نیوز دەستگیر كرا

هیوا فولادی بەرپرسی ماڵپەڕی هەواڵنێریی شارنیوز رۆژی چوارشەممە بە هۆی سكاڵای هێزە ئینتزامییەكانی شاری سەقز دەستگیر و رەوانەی زیندانی ناوەندیی ئەو شارە كرا.

بە پێی هەواڵی ماڵپەری شارنیوز، سكاڵای هێزە ئینتزامیەكانی لەم رۆژنامەوانە بە هۆی بڵاو كردنەوەی بابەتی رەخنەگرانە لەسەر ماڵپەڕەكەی بووە.

هێزە ئینتزامیەكان و چەند دامەزراوەیەكی حكومەتی لە ماوەی چەند هەفتەی رابردوو بە سكاڵا و بەربەست سازكردن بوونەتە هۆی كێشە سازكردن لە پرۆسەی هەواڵنێریی ئەو ماڵپەڕە كە ناوەندەكەی لە شاری سەقزدایە و لە نیهایەتیشدا بەرپرسی ماڵپەڕەكەیان دەستگیر و رەوانەی زیندان كردووە.

هەروەها لە لایەكی دیكە خالید تەوەكولی كۆمەڵناس و چالاكی سیاسی شاری سەقزیش ئۆتۆمبیلەكەی كەوتە بەر دەستڕێژی گوللەی كەسانێكی نەناسراو كە تا ئێستا هۆكاری ئەو كردەوەیە و ئەنجامدەرانی نادیارە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.