لە كەش و هەوایەكی میلیتاریزە و ئەمنیەتیدا خەڵكی شاری سەردەشت یش بۆ پشتیوانی لە خۆڕاگری كۆبانی رژانە سەر شەقامەكان.
لەو كۆبوونەوەكەی خەڵكی شاری سەردەشت دروشمی پشتیوانی بەرز كراوەتەوە و پلاكارد و كاغەزی ناڕەزاییش لە دەستی خۆپیشاندەراندا بەرچاو دەكەوێت.
بڕیارە رێژەیەی خۆپیشاندەرانی شاری سەردەشت تا چەند ساتێكی دیكە بەرینتر بكرێتەوە و رێژەیەكی دیكە لە خەڵكی شارەكە بە خۆپیشاندەرانەوە پەیوەست ببن.