یه‌ك شه‌ممه‌ 4 حوزه‌یران 2023

وێنە.. هێزی ئینتیزامی هێرشی كردەسەر خۆپیشاندانی ئەمرۆ سەقز بۆ پشتیوانی لە كۆبانی

سەرەڕای پێنەدانی مۆڵەت لەلایەن بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی لەشاری سەقز، ئەمرۆ خۆپیشاندانێكی خۆڕسك بۆ پشتیوانی لە شاری كۆبانی بەڕێوەچوو كە بەرەوڕووی هێرشی هێزی ئینتیزامی بووەوە.
بەپێی ئەو هەواڵەی لەشاری سەقزەوە بە زاگرۆس پۆست گەیشتوووە، لە رۆژی چوارشەممەوە‌و ژمارەیەك لە چالاكوانانی مەدەنی لەچین‌و توێژە جیاجیاكانی شار نامەیەكیان ئاراستەی فەرمانداری سەقز كرد تا بە شێوەی رەسمی لەگەڵ خۆپیشاندانێكی هێمنانە بۆ پشتیوانی لە شاری كۆبانی رەزامەندی دەرببڕێت، بەڵام تا ئەمرۆ پێنجشەممەش هیچ وەڵامێك لەلایەن فەرماندار یان بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی بەو خۆپیشاندانە نەدرایەوە.

سەرەڕای ئەمە پاش نیوەرۆی ئەمرۆ پێنجشەممە ژمارەیەكی بەرچاو لەخەڵكی شاری سەقز لە چین‌و توێژە جیاجیاكانی ئەو شارە بۆ پشتیوانی لە شاری كۆبانی‌و مەحكوم كردنی هێرشی تیرۆریستانی داعش بۆ سەر ئەو شارە كۆبوونەوەیەكی ناڕەزاییان لە پاركی مەولەوی كورد سازدا.

خۆپیشاندەران بە دروشم‌و لافیتەی جیاواز پشتیوانی خۆیان بۆ خەڵكی كۆبانی‌و شەڕڤانانی پارێزەری ئەو شارە دەربڕی‌و تاوانەكانی چەكدارانی داعشیان مەحكوم كرد، بەڵام پاش ماوەیە ئەو كۆبوونەوە هێمنانە لەلایەن هێزە ئینتیزامییەكان هێرشی كرایەسەر‌و بڵاوەی پێكرا‌و.

بەرپرسانی كۆماری ئیسلامی لەسەقز بە خەڵكیان راگەیاند كە پاش نوێژی سبەینێ هەینی خۆپیشاندان بۆ پشتیوانی لە كۆبانی بەڕێوەدەچێت.

 

 

 

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.