هه‌ینی 22 تشرینی دووه‌م 2024

كۆماری ئیسلامی نوێترین ماشینە دژە شۆڕشەكانی خۆی نمایش كرد / بە وێنە

كۆماری ئیسلامی ئێران رۆژی چوارشەممە بە بڵاو كردنەوەی چەند وێنەیەك، نوێترین ئۆتۆمبیلەكانی خۆی بۆ سەركوتی شۆڕشە خیابانیەكان بلاو كردەوە.

ئەو وێنانە كە پارەیەكی زۆری بۆ سەرف كراوە، تەنیا بۆ بەرەنگار بوونەوە و چاوترسێن كردنی خەڵك لە كاتی شۆڕش و خرۆشان بوون لە خیابانەكاندا كەڵكی لێ وەردەگیردرێت.

 

ئەم كردەوانەی كۆماری ئیسلامی لەحاڵێكدا دێتە ئاراوە كە كۆبوونەوەگەلێكی ناڕەزایی دەربڕین لە ئاستی هەموو شارەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و لە چەند شاری دیكەی ئێران لەوانە، تاران، هەمەدان، شیراز، تەورێز و … بۆ پشتیوانی لە خەڵكی كۆبانی و دژایەتی لەگەڵ هێرشەكانی داعش بۆ سەر ئەو شارە بەڕێوە بردووە و بڕیارە ئەو كۆبوونەوانە لە رۆژانی داهاتوودا درێژەی هەبێت.

شایانی باسە، كۆماری ئیسلامی ئێران یەكێك لەو دەسەڵاتانەیە كە پۆلیسی تایبەتی دژە شۆڕش و چەند ناوەندێكی دیكەی بۆ بەرەنگاریی لەگەڵ ناڕەزاییە خەڵكیەكانی دانیشتووی وڵاتی خۆی تایبەت كردووە و بۆ ئەم مەبەستەش پارەیەكی زۆر لە سەر داهاتی ئەو وڵاتە تەرخانی ئەو بابتە دەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.