شەڕی 24 رۆژەی كۆبانی، سێهەمین كۆبوونەوەی ناڕەزایی سنەی پێكهێنا / بە وێنە

پە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، هەر ئێستا لە مەیدانی ئێقاڵی شاری سنە بۆ پشتیوانی لە شەڕی 24 رۆژی رابردووی شاری كۆبانی كۆبوونەوەیەكی بەرین سازدراوە.

كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی سنە پاش ئەوە دێتە ئاراوە كە رۆژانی چوارشەممە و سێشەممەی ئەم هەفتەیەش دوو كۆبوونەوەی دیكە لەو شارە هاتە ئاراوە.

بڕیارە هەر ئەمڕۆ لە باقی شارەكانی دیكەی كوردستان بۆ پشتیوانی لە كۆبانی هەمیسان گردبوونەوە و ناڕەزایی ساز ببێت.

دەوترێ لە كۆبوونەوەكەی ئەمڕۆی شاری سنەدا دروشمی ئازادكردنی زیندانیانی سیاسی و چەند دروشمێكی دیكەی دژە حكومەتی دەوترێتەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.