3 كەس لە چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە تێكهەڵچوون لەگەڵ چەند چەكدارێك لە شاری سراوان كوژران.
ئەو 3 چەكدارە بریتی بوون لە ئەفسەرێك و دوو سەرباز كە لە شاری سراوان سەر بە پارێزگای سیستان و بەلوچستان كوژراون.
ئەگەری ئەوە لە ئارادایە كە ئەو چەكدارانەی كۆماری ئیسلامی لە لایەن گرووپە بەلووچە سونە مەزهەبەكانی بەرهەڵەستكاری حكومەتی ئێرانەوە كوژرابێتن.