خۆپیشاندانی بەربڵاوی ناڕەزایی دەربڕین لە شاری سنە بەڕێوەچوو / بەوێنە

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، خۆپیشاندانێكی بەربڵاو لە شاری سنە لە حاڵی بەڕێوەچووندایە كە مەبەست لە سازدانی ئەو خۆپیشاندانە بەرینە پشتیوانی لە بەرخۆدانی خەڵكی كۆبانی راگەیەندراوە.


لەم خۆپیشاندانە كە لە مەیدانی ئازادی (اقباڵ” بەڕێوەدەچێ، بە سەدان كەس لە خەڵكی شاری سنە بەشدارییان كردووە و ئاڵا و پلاكاردگەلێكیان بەدەستەوە گرتووە كە باس لە پشتیوانی لە خەڵكی خۆڕاگری كۆبانی دەكات و لەو كۆبوونەوەیەشدا دروشمگەلێكی جۆراوجۆر دەوترێتەوە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆش لە شاری جوانڕۆ و هەروەها دوێنی لە نێو بازاڕی سنە و لە شاری مەهاباد و شاری تاران پێتەختی ئێران كۆبوونەوەگەلێكی بەرفراوان بۆ پتشوانی لە بەرخۆدانی كۆبانی و بێدەنگی كۆمەڵگای جیهانی لەوبارەوە بەڕێوەچوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.