شه‌ممه‌ 3 حوزه‌یران 2023

“ڕەحیمی” سزای 15ساڵ زیندان و غەرامەی 4 میلیارد تمەنی بۆ بڕایەوە

مانگێك پاش دەركردنی حوكمی محەمەد رەزا رەحیمی و لە حاڵێكدا كە دەزگای قەزایی و راگەیەندراوەكان و مەحفیلە ئەمنیەتیەكانی دسەڵاتدارانی كۆماری ئیسلامی بە شێوەیەكی سەرسوڕهێنەر و رێكخراو بۆ حوكمی سەپاوی ناوبراو هەوڵیان دەدا، لە ئاكامدا حوكمی ناوبراو ئاشكرا بوو.

محەمەد رەزا رەحیمی جێگری یەكەمی مەحمود ئەحمەدینژاد سەرۆك كۆماری پێشووی كۆماری ئیسلامی ئێران كە كورد و خەڵكی شاری قوروەی پارێزگای سنە لە رۆژهەڵاتی كوردستانە، بە 15 ساڵ زیندان و 4 میلیارد تمەن غەرامەی نەختی مەحكوم كرا.

رەحیمی بە تۆمەتی گەندەڵی لە كاروباری حكومەتی مەحكوم كراوە و كاربەدەستانی قەزایی كۆماری ئیسلامیش لە حاڵێكدا ئیدعای لەبەرچاو گرتنی یاسا بۆ بڵاو نەكردنەوەی حوكمی كۆتایی ناوبراو هەوڵەكانیان خستبووە گەر، كە حوكمی هەموو كەسە نەیارەكانی حكومەت بە شێوەی ئاشكرا و زۆر جارێش بە شێوەی وتووێژی راستەوخۆی تەلەفیزیۆنی لە راگەیاندنەكانەوە بڵاو دەكرێتەوە.

حوكمی رەحیمی لە دۆخێكدا دەركراوە كە، پاش تێپەڕ بوونی دوو ساڵ لە ئاشكرا بوونی شێوەی بەرتیلگیری كامەران دانشجوو بە تاوانی سەرپێچی لە كاتی هەڵبژاردنەكانی ساڵی 88 و هەروەها تەزویر لە كۆنكووری سالچی 91 دادگایی كرابوو، بەڵام هەتا ئێستاش بەدواداچوونی راستەقینەی تۆمەتەكانی نەكراوە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.