گوشار و زەختی ناڕەوا بۆ سەر كرێكارانی شیركەتێكی میكانیكی لە شاری سنە

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە زاگرۆس پۆست، خاوەنكاری شیركەتی دروستكردنی كەلوپەلی میكانیكی كشت و كاڵ لە شاری سنە، لە دانی حەقدەستی رەوای كرێكاران خۆ دەبوێرێت.
خاوەنكاری ئەو شیركەتە كە لە شارۆچكەی پیشەسازیی ژمارە یەك لە شاری “سنە”دایە و 22 كرێكاری هەیە، كاتێ كرێكاری تازە وەردەگرێت تا یەك ساڵ بیمەیان ناكات و تەنانەت لە دانی حەقدەستەكانیان بە پێی یاساكانی كۆماری ئیسلامی خۆ دەبوێرێت.
هەموو كرێكارانی ئەم شیركەتە بە شێوەی گرێبەستی كورت ماوە 8 تا 12 كاتژمێر كار دەكەن و زەختێكی زۆری كارییان لەسەر و پارەی رەوای خۆشیان پێ نادرێ.
شایانی باسە، حەقدەستی كرێكارە نوێیەكانی ئەو شیركەتە 480 تا 500 هەزار تمەنە و ئەم بڕە پارەیەش ناتوانێ پێداویستیەكانی ژیانێكی ئاسایی بۆ كرێكاران دابین بكات.

هەروەها خاوەنكار بە دەسپێكی هەر وەرزێك، بە بیانووی كەم بوونەوەی كار، ئەو كرێكارانەی كە بە گرێبەستی كورت ماوە دامەزراون لەسەر كار دەردەكات.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.