دوو شه‌ممه‌ 25 تشرینی دووه‌م 2024

هێزە ئیتلاعاتیەكان هێرشیان كردە سەر ماڵ هاوڵاتیەك لە ناوچەی دێگولان

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، دوێنێ شەممە رێكەوتی 12ی مانگی رەزبەر هێزەكانی كۆماری ئیسلامی هێرشیان كردووەتە سەر ماڵی چالاكێكی سیاسی كورد لە ئاوایی قروچیا سەر بە ناوچەی دێگولان.
دەوترێ ئەو هێزانە كە رژاونەتە ماڵ بنەماڵەی حسێن پەناهی بۆ ماوەیەكی زۆر كەلوپەلەكانی ناوماڵەكەیان پشكنیوە و لێپرسینەوەیان لە ئەندامانی بنەماڵەكە كردووە.
هێزەكانی حكومەت كە بریتی بوون لە هێزە بەسیجی و ئیتلاعاتیەكان، بە دایكی بنەماڵەكەیان وتووە كە ئێوە دژە شۆڕشن و دەبێ هەر بەم چەشنە بێڕێزانەیە هەڵسوكەوتتان لەگەڵ بكرێ.
شایانی باسە، بنەماڵەی حسێن پەناهی یەكێك لەو بنەماڵانەن كە ساڵانێكە خەریكی خەبات و تێكۆشانن و چەند منداڵیشیان لە نێو حیزبە سیاسیەكانی رۆژهەڵات خەریكی كار و چالاكی شۆڕشگێڕانەن و هەر بەم هۆیەوە لە لایەن حكومەتەوە زەختێكی زۆریان لەسەرە و تا ئێستا چەندین ئەندامی بنەماڵەكەشیان دەستبەسەر و رەوانەی زیندان كراون و ماوەیەك پێش ئێستاش پێیان راگەیەندرابوو كە بەرەو شارێكی دیكەی ئێران دوور دەخرێنەوە.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.