یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

خوێندكاران لە دیواندەرە بە بێ كارتی بەسیج ناونووسی ناكرێن

بە پێی ئەو هەواڵانەی بە زاگرۆس پۆست گەیشتووە، بەرپرسانی زانكۆی پەیام نووری شاری دیواندەرە بە خوێندكارانیان راگەیاندووە كە ئەگەر كارتی بەسیجیان پێ نەبێ لەو زانكۆیە ناونووس ناكرێن.
هەواڵەكان لەوبارەوە باس لەوە دەكەن كە، بەرپرسانی زانكۆی پەیام نووری دیواندەرە پێش لە چوونە ژوورەوە و ناونووسی خوێندكاران بە بێ هەبوونی كارتی بەسیجی دەگرن و هەر ئەمەش بووەتە هۆی ناڕەزایی خوێندكاران كە نایانهەوێ بە زۆرەملێ بكرێن بە بەسیج.
شایانی باسە، لەم ساڵانەی دواییدا گوشارەكانی كۆماری ئیسلامی بۆ بەسیج بگیری لە شار و لادێیەكانی كوردستان و بەتایبەت لە نێو لاوانی قوتابی و خوێندكاردا پەرەی سەندووە.
ئەمەش لەحاڵێكدایە كە، كۆماری ئیسلامی ئیدعای ئەوە دەكات كە ئەرتشی 20 میلیۆنی هەیە و ئەو قوتابی و خوێندكارە بەسیجیانەش لە ریزی ئەرتشە 20 میلیۆنیەكەی خۆیاندا دادەنێن كە ئەمەش ناڕەزایی و نیگەرانیەكی زۆری لای خەڵك دروست كردووە. لەبەر ئەوەیكە نایانهەوێ وەكوو هێزی حكومەتی حیسابیان لەسەر بكرێت.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.