هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

لە ماوەی 35 ساڵدا 32 هەزار‌و 500 كەس لە ورمێ كوژراو و بریندار كراون

بەپێی ئاماری ناوەندێكی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێی رۆژهەڵاتی كوردستان بڵاویانكردووەتەوە، دوای هاتنە سەركاری ئەو حكومەتە لە ساڵی 1357ی هەتاوی واتە 35 ساڵ لەوە پێش تا ئێستا 14هەزار‌و 500 كەس لەو پارێزگایەدا لە شەڕ لەگەڵ هێزە نەیارەكان و هەروەها لە شەڕی هەشت ساڵەی نێوان عێراق و ئێران كوژراون، كە زۆربەیان لە چەكداری كۆماری ئیسلامی بوون.

هەر بەپێی ئەو ئامارە زیاتر لە 18 هەزار كەسیش لەو شەڕانەدا بەشێك لە جەستەیان لەدەستداوە و كەم ئەنجدام بووە.

ئەو ئامارە بەبۆنەی كوژرانی ئەفسەرێكی باڵای سوپای پاسداران لە باكووری پارێزگای ورمێ بڵاوكراوەتەوە‌و وەك تێیدا هاتووە، بەشێك لەو كەسانە خەڵكی ئەو پارێزگایە نەبوون و لە شوێنەكانی دیكەی رۆژهەڵاتی كوردستان یان ئێرانەوە چوونەتە ئەو ناوچەیە.

بەشێك لەو كەسانەش كە لەلایەن حكومەتی ئێرانەوە بە شەهید ناودەبردرێن، خەڵكی ئاسایی بوون و بەهۆی بۆمبارانی فرۆكەكانی عێراقەوە كوژراون.

بە وتەی حیزبەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان شەڕی چەكدارەكانی كۆماری ئیسلامی لە پارێزگای ورمێ زۆرتر لەگەڵ هێزەكانی پێشمەرگەدا بووە و هاوكات میدیا و بەرپرسانی ئێرانیش زۆرتر ئەو حیزبانە بە كوشتنی چەكدارانی ئێران لە پارێزگاكانی رۆژهەڵاتی كوردستان تۆمەتبار دەكەن.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.