هه‌ینی 13 كانونی یه‌كه‌م 2024

داعش كەسێكی دیكەی بریتانیای سەربڕی و هەڕەشەی كوشتنی كەسێكی دیكەش دەكات

چەكدارانی دەوڵەتی ئیسلامی (داعش) گرتەیەكی ڤیدیۆیی دیكەیان بڵاوكردووەتەوە، كە تێیدا سەری چوارەم بارمتە، كە خەڵكی بەریتانیا بوو پەڕێندراوە و هەر لەو گرتە ڤیدیۆییەدا هەڕەشەی پەڕاندنی سەری بارمتەیەكی دیكەش كراوە.

ئالان هێنینگ، شۆفێری تاكسی بووە لە نزیك شاری مەنچستر لە ئینگلیس، ئەو یەكێك بووە لەو خۆبەخشانەی كە  لە مانگی دێسامبری ساڵی 2013 رۆیشتووە بۆ سووریە بۆ ئەوەی خۆراك و پێداویستییە سەرەتاییەكان لە كاتی شەڕی ناوخۆیی ئەو وڵاتەدا بۆ خەڵكی سووریە دابینبكات. بەپێی قسەی ئەو كەسانەی لەگەڵی بوون، رۆژێك پاش كریسمەس لە لایەن پیاوێكی چەكداری دەمامك(ماسك) بەسەرەوە رفێنراوە .

پاش ئەوەی لەلایەن داعشەوە هەڕەشەی سەربڕینی سەری ئالان هێنینگ كرا، باربارا هێنینگ، هاوسەری ئالان هێنینگ لە گرتەیەكی ڤیدیۆییدا داوای لە داعش كردبوو كە هاوسەرەكەی ئازاد بكەن و ئەگەر خۆیان بە دەوڵەت دەزانن ئازادی بكەن، چونكە هاوسەرەكەی كەسێكی بێتاوانە و هیچ تاوانێكی نەكردووە.

لەو گرتە ڤیدیۆییەدا، كە چەككدارانی داعش بڵاویانكردووەتەوە، كەسێكی ئەمریكایی وەك ئامانجی دواتر دەستنیشان كراوە، كە ئەویش پێتێر كاسینگە و هەڕەشەی سەربڕینی لێكراوە .

كاتالین هایدن وتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمریكا رایگەیاند، كە راستە ئەو كوڕە لەلایەن داعشەوە دەستگیركرابوو و بنەماڵەی ئەو رایانگەیاندووە، كە كوڕەكەیان بۆ گەیاندنی هاوكارییەكان بۆ خەڵك، رۆیشتووەتە ئەو وڵاتە.

بنەماڵەی كاسینگ رایانگەیاندووە، كە كوڕەكەیان پێشتر ئایینی خۆی گۆڕیوە بۆ ئیسلام و ناوی خۆی ناوە عەبدولڕەحمان و ئەو لە ساڵی 2012 وەك خۆبەخشێك رۆیشتووەتە لوبنان .

دوای بڵاوبوونەوەی ئەو گرتە ڤیدیۆییە، لیسا مۆناكۆ، راوێژكاری دژە تیرۆری باراك ئۆباما لە پرێس كۆنفرانسێكدا لە واشنتن، ئیدانەی كوشتنی ئالان هێنینگی كردووە و رایگەیاندووە، كە چاوی بە گرتە ڤیدیۆییەكە كەوتووە و دەست بە لێكۆڵینەوە دەكات. “ئێمە ئاگادارین و نوێترین گرتە ڤیدیۆییمان بینیوە و لێكۆڵینەوەی لەسەر دەكەین، لە راستیدا ئەمە گرتەیەكی راستییە و ئێمە زۆر نیگەرانین بۆ ئەو كرێكارە بەریتانییە و ئەو كەسەی ناوی لە گرتە ڤیدیۆییەكەدا هاتووە و بە هەمان شێوەش بۆ بارمتەكانی دیكەو  بنەماڵەكانیشیان”.

ئەمە چوارەمین بارمتەی رۆژئاواییە، كە لەلایەن داعشەوە سەریان پەڕێندراوە ، ئالان هێنینگ پاش جەیمس فۆڵی ، ستیڤن سۆتلۆن و دیڤید هەینز سەری پەڕینراوە.

هەر سەبارەت بەم گرتە ڤیدیۆییە، باراك ئۆباما، سەرۆك كۆماری ئەمریكا و دەیڤید كامیرۆن ، سەرۆك وەزیرانی بریتانیا، ئیدانی ئەم كارەیان كردووە و كامیرۆن رایگەیاندووە، تا كاتی دۆزینەوەی ئەو كەسانە كۆڵنادەین و بەردەوام بە دوای ئەو كەسە دەمامك بەستراوەدا دەگەڕێین. وەك لە گرتەكەشدا دەركەوتووە ئەو كەسەی كە سەری هێنینگیشی بڕیوە، هەمان ئەو كەسەیە، كە لە سێ گرتەكەی پێشوودا دەركەوتبوو.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.