یه‌ك شه‌ممه‌ 28 ئایار 2023

كێشەی بێكاریی لە پارێزگای سنە بە چارەسەر نەكراوی ماوەتەوە

پارێزگا كوردنشینەكانی رۆژهەڵاتی كوردستان و بەتایبەت پارێزگای سنە رێژەیەكی زۆر لاوی بێكاری تێدایە، بەڵام دەوڵەت بۆ چارەسەر كردنی ئەو گرفتە هیچ هەوڵێك ناخەنە گەڕ.

زۆر لە لاوانی كورد لە پارێزگای سنە بێكارن و جگە لە پیاسەكردن لە شەقامەكاندا، لە كاتێكدا بەشی زۆری ئەوان خوێندنی زانكۆشیان تەواوكردووە هیچ ئاسۆیەك بۆ دامەزراندن و هەڵهاتن لە دەست بێكاری بەدی ناكەن.

ناوەندی ئاماری كۆماری ئیسلامی رێژەی بێكاریی ساڵی رابردووی پارێزگای سنەی نزیك بە 14 لەسەد راگەیاندووە. گەرچی پارێزگاری سنە باس لەوە دەكات، ئەو ئامارە راست نییە، بەڵكو رێژەی بێكاری بە وتەی ناوبراو زیاتر لە 28 لەسەدە.

دەوڵەتی مەحموود ئەحمەدی نەژاد هیوای بە ١٦ هەزار كەس بەخشیبوو كە لە دامودەزگا و فەرمانگە حكومییەكاندا شانسێكیان بۆ دامەزراندن پێدەدات. دوو ساڵ پێش تاقیكارییان ئەنجام دابوو و بەرپرسانیش دەڵێن زۆربەیان دەرچووی زانكۆ بوون. لەو 16 هەزار كەسە بڕیاربوو 1500 كەسیان لە فەرمانگەكان وەربگیرێن.

بەڵام ئێستا دەوترێ كارێك كە لە سەردەمی ئەحمەدی نەژاددا كراوە، پێچەوانەی یاسا بووە. بۆ دامەزراندنی فەرمانبەری نوێ دەبێت سەرەتا بودجەی بۆ دابینبكرێ. كەچی لە پارێزگای سنە تاقیكردنەوە و پاڵاوتن ئەنجامدراوە و هێشتا هەواڵێك لە بودجە نییە.

حسێن فیروزی، جێگری پەرەپێدانی كارگێڕی و سەرچاوە ئینسانییەكانی پارێزگای سنە دەڵێ: تاقیكردنەوەكان چاوەڕوانی لەنێو خەڵكدا دروستكردووە. بەوتەی فیرووزی، بۆ دامەزراندنی ئەو كەسانە 20 ملیار تمەن بودجە پێویستە.

بابەتی هاوپۆل

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد

«خدیجە مھدی پور» بە ٢٠ ماە حبس تعزیری محکوم شد برپایەی گزارشھا؛ فعال زن کرد …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلکترۆنیکەت بڵاو ناکرێتەوە .

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.