پێنج شه‌ممه‌ 12 كانونی یه‌كه‌م 2024

3 ئەندامی دیكەی سپای پاسدارانی ئێران كوژران

شەوی سێشەممە لەسەر چوارشەممە 9ی مانگی رەزبەر سێ ئەندامی دیكەی سپای پاسدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شەڕ و تێكهەڵچوونێك لەگەڵ هێزەكانی پاراستنی گەل كوژران.
بە پێی راپۆرتەكان لەم پەیوەندەدا، پاش هێرشی چەكدارانی سپای پاسداران بۆ سەر حەشارگەی گریلاكانی پەكەكە لە دەوروبەری شاری خۆی لە پارێزگای ورمێ سێ كەسی دیكە لەو چەكدارانە بە هۆی بەرپەرچدانەوەی هێرشەكەیان لە دەروبەری ئاواییەكانی”تێرموش، كاراگول، گێرە سوور” كوژراون.
تا ئێستا ناسنامەی ئەو سێ پاسدارە كە گریلاكانی پەكەكە ئیدعای كوشتنیان كردووە پشت راست نەكراوەتەوە و كۆماری ئیسلامیش لەو پەیوەندەدا هیچ هەڵوێستێكی نەبووە.
جێگای وەبیرهێنانەوەیە، لەم رۆژانەی دواییدا ئەندامێكی دیكەی سپای پاسداران لە شاری خۆی بە ناوی مستەفا محەمەدنژاد كوژرا و هەروەها لە ماوەی رۆژانی رابردوودا و 5 ئەندامی دیكەی باڵای سپای پاسداران كۆماری ئیسلامی بە ناوەكانی:  1ـ حەیدەر زولفەقاری فەرماندەی یەكێك لە پایگا نیزامییەكانی ناوچەی لاجانه. 2- شاهین كەریمی 3- كەریم عەلیزادە 4- عەلی قوڵیزادە. 5ـ شاهین، لە شەڕ و تێكهەڵچوون لەگەڵ پارێزەرانی رۆژهەلات كوژران.

بابەتی هاوپۆل

بیان فرج‌اللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.

به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …

وەڵامێک بنووسە

پۆستی ئەلیکترۆنییەکەت بڵاوناکرێتەوە. خانە پێویستەکان دەستنیشانکراون بە *

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.