لە ناوچەی “شنۆ”ی رۆژهەڵاتی كوردستان پێشمەرگەیەك بە هۆی تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی شەهید بوو.
دوێنێ هەینی 4ی رەزبەر بە هۆی تێكهەڵچوونی كۆمەڵێ پێشمەرگە لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە شاری شنۆ پێشمەرگەیەك بە ناوی “هەژار قاسمی” خەڵكی شاری مەهاباد گیانی لەدەستدا.
لە راگەیەندراوێكدا كە حیزبی دێمۆكراتی كوردستان بڵاوی كردووەتەوە، باس لەوە كراوە كە ئەو پێشمەرگەیە سەر بەو پارتە بووە و لە شەڕ و تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی لە ناوچەی پیرانشار شەهید كراوە.
ئەو پێشمەرگەیە ماوەیەك لەوەپێش لەگەڵ كۆمەڵێ لە هاوڕێیانیدا و بە مەبەستی جەولەیەكی سیاسی_ نیزامی بەرەو رۆژهەڵاتی كوردستان وەڕێ كەوتبوون و لە ئاكامدا و دوای چەند جارێك تێكهەڵچوون لەگەڵ هێزەكانی كۆماری ئیسلامی، دەكەوێتە بەر دەستڕێژی گوللەی ئەو هێزانە و شەهید دەبێت.
بابەتی هاوپۆل
بیان فرجاللهی، شهرووند اهل سنندج به شعبه اول دادگاه انقلاب این شهر احضار شد.
به گفته یک منبع مطلع، این فعال زن به اتهام “تبلیغ علیه نظام” به شعبه …